کابینەی نۆیەم لە دۆخێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزی عێراقی و کوردستانی لە دایکبوو. بەرلەدایکبوونی ئەم کابینەیە دەرزەنێک نەیار گرەویان لەسەر شکست پێ هێنانی سەرۆک و کابینەکەوە دەکرد و سوێندیان خواردبوو رێگە نەدەن بە جوانی ئەرکەکانی ببات بەڕێوە.
واتا بەرلە هاتنەسەرکاری ئەم کابینەیە، نەیارانی ناوەکی لە بەرەیەکی گوماناویدا بە ناوی بەرهەڵستکارو ئۆپۆزیسیۆن و چالاکوان و رۆژنامەنووس،پلانی پێشوەختەیان بۆ شکست پێ هێنانی دابوو.
ئەم کابینەیە دوای ڕاگۆڕینەوەو چەندین دیدارو چاوپێکەوتن سەرەنجام لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزو دەرزەنێک کێشەو کێماسیەوە لەدایک بوو. هەر لەو رۆژەیشی لەدایک بوو، هەم سەرۆک و هەم دامودەزگاکانیشی کەوتنەبەر تانەوتەشەرو ئاستەنگ نانەوەو کۆسپ بۆ دروست کردن.
ئەوەی ڕاستی بێت کابینەی نۆیەم و سەرۆکی حکومەت نەک ملیان نەدا بۆ ئەو هەموو ئاستەنگانەی بۆی قوت کرانەوە، بەڵکو توانی رێڕەوی حکومەت و حوکومرانی بخاتە سەر ڕاستەڕێی رەشید و رووبەرووی تەواوی ئاڵنگاری و دەسیسەو پیلانە ژەهراویەکان بوەستێتەوەو کۆڵ نەدات.
وەڵام بدەوه