Kurdistan Press - دروست کردنی نائومێدی دروست کردنی نائومێدی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دروست کردنی نائومێدی

دروست کردنی نائومێدی
لەکۆمەڵگا مرۆییەکان هەمیشە کەسانێک هەن وەک تەوژمێکی وێرانکەر  دروست کردنی نائومێدی و هیوابڕاوکردنی کۆمەڵگاو ژیان بە ئەرکی لە پێشینەی خۆیان دەزانن. 
ئەم بکەرو لایەنانە بێ ئەوەی  رۆژێ لە رۆژان تۆزقاڵێک هەست بە بەرپرسیارەتی نیشتیمانی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و  سیاسیەوە بکەن، لە تەوزیف کردنی نائومێدی و بەگژیەکداکردنەوەی حەقیقەت و درۆو چەواشەکاری، سڵ لە هیچ هەوڵێک ناکەنەوە. 
دۆخی سایکۆجیای ئەم تایپە لە کۆمەڵگا، دۆخێکی رووخاوی دەروونی ئاڵۆز و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر خراپ و گرێی دەروونیە بەرامبەربە  ئەو هێزو لایەن و بکەرانەی هەوڵی خزمەت و چاکەی گشتی و خێریان لە سەرووی هەموو ئامانج و ئەرکێک داناوە. 
لایەن و بکەرە دژەکانی ئاشتی و ئارامی کۆمەڵگا بە سود وەرگرتن لە گشت ئامرازەکانی مەس مێدیای بینراوو بیستراوو نووسراوەوە، هەڵتەکاندنی بونیادی ئاشتی و پێکەوەژیان و هارمۆنیای کۆمەڵگا بە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆیان دەزانن و خۆشبەختانەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەوڵەکانیان شکست دەهێنێ و جگە لە شەرمەزاری، چیتریان بۆ نامێنێتەوە. 
ئەمان وەک بڵێی ئەگەر رۆژێک واز لە درۆسازی و بەهەڵەدابردن و بە لارێدابردن و تێکدان بهێنن، تەڵاقیان دەکەوێ، ئالودەی مەیلی وێرانکردن و دروست کردنی گێژاوو فەوزای بەردەوامن. هەمیشەش ئامادەن درۆیەک دروست بکەن، لە رێگەیەوە سواری شەپۆلی نارەزاییەکانی کۆمەڵگا بن و دەسکەوتی بێ بایەخی کاتی بەدەست بێنن و ئەسپی خۆیان لەم رووبەرەدا تاو بدەن. 
لەوەتەی کابینەی نۆهەم و سەرۆک و ستافەکەی دەست بەکاربوونە، بکەرەکانی سەربە دونیای ناشرینیەکان رۆژێک چیە، لە پەلاماردان و سوکایەتی بە سەرۆکی حکومەت نەکەوتوون. 
قیژەقیژ و بەندوبالۆرەکانیان ئەوەندە قێزەوەن و گەنن، ناتوانن قەناعەت بە هیچ مرۆڤێکی عاقڵ و ژیر بکەن. هەر رۆژەو بە شتێکەوە دەیگرن و بابەتێک دەکەن بە کەرەسەی ئیعلامی  پەلاماردان و فوو تێکردن و سوکایەتی بە حکومەت و هەرێم و سەرۆکەکەیەوە. 
دژایەتی بەرەی بە ناو ئۆپۆزیسیۆن و لایەنگرانیان هیچ بنەمایەکی عەقڵانی و زانستی نیە.  ئەمانە وەک بڵێی خوویان بە دژایەتیەوە گرتووە، هیچ هەنگاوێکی حکومەت بە ئەرێنی سەیر ناکەن و سوێندیان خواردووە بە هیچ دوعایەکی سەرۆکی حکومەت نەڵێن ئامین و هیچ قسەیەکی باشیش بۆ خزمەت چاکەی گشتی و ئارامی کۆمەڵگا نەکەن. 
دونیای سایکۆژیای ئەم بەرە  خودئەوینیە( خۆپەرەست)لە رووی ئاستی بەرپرسیارەتی مۆراڵی کۆمەڵایەتیەوە، دونیایەکی تا بڵێی ئاڵۆزو شێواوە. ئەم بەرەیە نەفرەت لە گشت هەنگاوێکی کارای  چاکسازی و کاری باشەوە دەکات و تووشی پەتای کوشندەی خودنەفرەتی” درێژ خایەن هاتووە. 
ئەندامانی ئەم بەرەیە نەفرەت لە هەموو جوانیەک و هەنگاوێکی چاکسازیەوە دەکەن و هەر هەوڵ پرۆژەو پێشنیارێک و رێو شوێنێکی حکومەت بە ئاراستەی خزمەت و چاکەی گشتی رەت دەکەنەوەو بەرگی چەواشەکاری بەسەردا دادەپۆشن و لە پێش چاوی خەڵک ناشرینی دەکەن. 
لێ  ئەم هەموو پەلامارە ئەوپەڕی  بێ ویژدانیە. ئامادەیی خووی تێکدان، خووێکی ناشرین و ناشایست و نمەک بە حەرامیە. 
 تۆ بتەوێ بە ناشرینکردنی لایەنی حکومی و سەرۆکەکەی، خۆت و ئایدیاکانت بە جوانی وێنا بکەی و وا لە هاونیشتیمانیان بگەیەنی داری سیحریت پێیەو فریاد رەس و خدری زیندەی و هەموو چارەسەرێک و هیواو ئومێدێک لە دژایەتی کردنی حکومەت کورت بکەیتەوەو خۆت بە سوارچاکی گۆڕەپانی ئاڵۆزی سیاسەت و سیاسەتبازی وێنا بکەیت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا