Kurdistan Press - دۆخی عێراق گیرۆدەی دۆخی ئێرانە دۆخی عێراق گیرۆدەی دۆخی ئێرانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆخی عێراق گیرۆدەی دۆخی ئێرانە

دۆخی عێراق گیرۆدەی دۆخی ئێرانە
ئەو دۆخە ئەمنی و ئابوری و داراییەی عێراق تێی کەوتووە،  ڕاستەوخۆ وابەستەی دۆخی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ئێرانە بە تایبەتی. 
ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکاو تەق و تۆقی پچڕپچڕ و هەڵمەتەکانی پەلاماردانی یەکتری، بە شێوەیەکی زۆر خراپ کاریگەری کردۆتە سەر دۆخی دارایی و ئابوری عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیەوە. 
بڕبڕەی ئابوری و گەورەترین سەرچاوەی داهاتی عێراق نەوتە. حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی بەغدا لە ساڵی 2003 ـەوە نەیانتوانیوە لە رێگەی دارشتنی پلانێکی ئابوری و دارایی بەهێزەوە بنەمایەکی پتەو بۆ ئابوری و هەمەچەشن کردنی داهاتەوە دابرێژن. لە بری پلانە ئابوریەکان، بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بەستراوە بە داهاتی نەوت و غازەوە ( بە بڕێکی کەمتر).  هەر بۆیە کاتێک ئاڵۆزیە سەربازیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  پەرەیان سەند، عێراق نەیتوانی نەوتەکەی بە قەبارەی گەورەوە هەناردە بکات. بۆیە لە ئێستادا دووچاری نوشستێکی دارایی گەورە و گرفتێکی نەختێنەی بێ پێشینە بۆتەوەو  ناتوانێ لە کاتی خۆیدا موچەکان بدات. ئەم دۆخەش ڕاستەوخۆ کارئگەری کردۆتە سەر دۆخی دارایی هەرێم و وایکردووە هەمیسان موچە دوابکەوێ. 
دوای ڕادەست کردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان هیچ گۆڕانکاریەکی دڵخۆشکەرو ئومێدبەخشی بە خۆیەوە نەبینی. بە پێچەوانەوە کێشە دارایی و ئابوریەکان بەردەوامن و ئاسۆی چارەسەرکردنەکانیش تا دێت ئەستەم و نادیارو تەماوی دەردەکەون و لێکەوتەکانیشی رۆژبەرۆژ زیاتر دەبن. 
بە هەڵواسراومانەوەی پرۆسەی ئاشتی و نەبوونی هیچ ئومێدێک بۆ وەستانی یەکجارەکی جەنگی ئێران و ئەمریکا و گرژیەکانی گەرووی هۆرمۆز وەک شارێگای هەناردەکردنی نەوتی عێراق، رەنگە ببێتە هۆکاری  مانەوەی دۆخەکە وەک خۆی و کەڵەکەبوونی دیان گرفت و  هاتنە رێگای ئاستەنگی چارەسەرنەکراوو  هێشتنەوەی دۆسیەکان بە کراوەییەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا