Kurdistan Press - | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ماوەیەکی زۆر بوو چەندین هێزو لایەنی سیاسی و تەوژمی گوماناوی بانگەشەی ڕادەست کردنی نەوت و داهاتی هەرێمیان بە بەغدا دەکرد. 
ئەم گرووپانە ڕادەست کردنی نەوت و داهاتیان کردبوو بە یەکێک لە درووشمە چەواشەکاریەکانی کۆکردنەوەی پشتیوانی و لە خشتەبردنی جەماوەرو بە بەهەشت کردنی کوردستانەوە. 

ئەم دۆخە ئابوریە سەختەی بەهۆی بڕینی شایستەی داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە رووبەرووی هەرێم بۆتەوە، بە بەرزکردنەوەی بەڵێن و وتەی باقوبریقەدارو چەواشەکارەوە چارەسەر ناکرێت. بەغدا دەبێ ئەو رێککەوتننای لەگەڵ هەرێم ئیمزای کردوون بە تەواوەتی و بە پێی دەستورو یاساوە جێ بەجێیان بکات و چیتر بودجە وەک کارتێکی سیاسی گوشارخستنەسەر هەرێم بەکار نەهێنێت. 

هەڵسوکەوتی بەغدا لەگەڵ دەستور و مەفهومی فیدڕاڵی زۆر نامۆیە بەو تێگەیشتنە گشتیەی دەربارەی ئەم چەمکانەوە لە سیستەمە فیدڕاڵیەکاندا هەیە. خۆدزینەوە لە جێ بەجێ کردنی دەستورویاسا فیدڕاڵیەکان لە لایەن بەغداوە چەمکی پێکەو ژیان و بوون بە بەشێک لە دەوڵەتی ئیتیحادی کرچ و کاڵ دەکاتەوەو کۆمەڵێک ئەگەر لەبەردەم هەرێم بە واڵاکراوی دەهێڵێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا