هەولی زەوت کردن یا سنووردار کردنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان یەکسانە بە لەبار بردنی ئەو پێکەوە ژیانەی ساڵەهایە هەرێمی کورددتانی پێ دەناسرێتەوەو بەشێکە لە شوناسی واقعە کۆمەڵایەتیەکەی.
کۆمەڵگای کوردستان لە دێر زەمانەوە کۆمەڵگایەکی موزائیکی و فرە رەنگ و فرە ئایین و ئایینزاو پێکهاتەی جۆراوجۆر بووە.
ئەم پێکهاتانە هەرگیز هەستیان بە جیاکاری و مامەڵەی خراپ لە لایەن زۆرینەی کوردەوە نەکردووەو بۆ چەندین سەدە بەشێکی دانەبڕاو بوونە لە واقعی کۆمەڵایەتیەوە. جگە لەمەش چەندین کەسایەتی لەم پێکهاتانە بەشدار بوونە لە شۆڕش و خەبات بۆ ئازادی و بەشێکی سەرەکی بوونە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردەوە.
هەر هەوڵێکی هەر لایەنێکی سیاسی بۆ سنووردار کردن یا لەبار بردنی واقعی موزائیکی کۆمەڵایەتی یا زەوت کردنی مافی پێکهاتەکان، یەکسانە بە جیاکاری و پێشێل کردنی مافە گشتیەکانی پێکهاتەکان و قووڵ کردنەوەو درز خستنە نێو یەکڕیزی و یاکپارچەیی جڤاکی کوردستان و نانەوەی دووبەرەکی.
وەڵام بدەوه