Kurdistan Press - کەرکوک چاوی لە هیمەتی کوردە ڕەسەنەکانە کەرکوک چاوی لە هیمەتی کوردە ڕەسەنەکانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەرکوک چاوی لە هیمەتی کوردە ڕەسەنەکانە

کەرکوک قەڵای کوردایەتی و خاکی تەعریب کراوو دڵی برینداری کوردستانە. کەرکوک پێویستی بە دەنگ وپشتیوانی  ئەو کوردە دڵسۆزانەیە هەرگیز خیانەتیان لەم شارە نەکردووە. 

کەرکوک شوناسی کوردایەتی ڕەسەن و هێمای خەباتی زیاتر لە نیوسەدەی رۆڵە بە ئەمەکەکانی رێبازی کوردبوون و ئاوێتە بووی دروشمی نەسرەوتن تا سەرکەوتنی مێژووی بزاڤی رزگاریخواز و پێشکەوتووخوازی کوردە. 

کەرکوک هەڵگری مێژوویەکی خوێن لێچۆڕاوی زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردە، لە شەوەزەنگەکانی سەردەمانی خەبات و خۆراگری و رەت کردنەوەی ستەمگەری و خۆسەپاندن. 

کەرکوک بە کوردبوونەوە لەسەرپێ وەستاوەو بە کوردەوە هەناسە دەدات و چاوی لە دەست و هیمەت و ئیرادەی ڕاستەقینەو بێ خەوشی رۆڵە بە ئەمەکانیتەتی تا لە رۆژی هەڵبژاردندا سەرجەمی گریمانەکان ئاوەژە بکاتەوەو شکست بە هەوڵی داماڵینی مۆرکی کوردایەتی لەم شارە بهێنن. 

کەرکوک رەمزی  رەت کردنەوەی شۆفینیزم و خۆسەپاندن و بەرگری و خۆراگری و زیندووێتی نەتەوەی کوردو مەڵبەندی پێکەوەژیان و پێکەوەهەلکردن و نیشتیمانێکی دابڕاوە لە نیشتیمانی دایک و هەر بە ڕەسەنایەتی و هێمای گەورەیی و رەمزی مقاوەمەت دەمێنێتەوە. 

دەبا دەنگدەرانی کەرکوک دەنگ بەو لایەنە سیاسیە بدەن هەرگیز  سازش و خیانەتی لە شوناسی کوردستانیبوونی ئەم شارە نەکردووەو لە هەفتا ساڵی رابردوودا قووڵایی ستراتیژی خەباتی سیاسی بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا