Kurdistan Press - ترسی ئەوان لە ھەرێمی کوردستان ترسی ئەوان لە ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترسی ئەوان لە ھەرێمی کوردستان

ترسی ئەوان لە ھەرێمی کوردستان! 

ئەو دژایەتیەی لەھەموو لایەکەوە دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم ھۆکارەکە ئەوەیە کە ھەرێم بە خێرایی بەرەو پێش دەچوو، بەشێوەیەک وای لێھاتبوو کە خەڵکی ناوەراست و باشوری عێراق ھاواریان دەکرد کە بخرێنە سەر ھەرێم. دەوڵەمەندانی ئەوان ھەموویان ھاتن لە شارەکانی ھەرێم نیشتەجێبوون، کە جیاوازی شارەکانی ھەرێم لەگەڵ خۆیان ھێندەی ئەرد و ئاسمان بوو. ھەر ئەوەش نا بە ھەزارن خەڵک لە ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکە دەھاتنە ھەرێم بۆ ئیشکردن، کە زەمینەی ئیشکردن لە ھەرێم زۆر لەبارتربوو و باشتربوو لای خۆیان. کە ئەوان بە درێژای مێژوو وا فێرکرابوون کە کورد خزمەتکاری ئەوانە قەت نەیان بینی بوو  خەڵکی ئەوان بێت لە ژێر دەستی کورد ئیش بکەن!  

نەیارانی کوردسان ترسیان لەوەبوو نەک ھەر کوردستان لەدەست بدەن سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت بەڵکو ترسیان لەوەبوو خەڵکی خۆشیان لەدەست بدەن. کابینەی نۆیەم ھەر سەرەتای دەستبەرکابوونی ھەنگاوەکانی بەرەو جیھان بوون بوو  و لە قەتیسبوونی ناوچەکە دەردەچوو. کەئەمە ترسی زیاتر خستە دڵی نەیارانی ھەرێم، بۆ ئەوەی ئەم پێشکەوتنە ڕابگرن، بوودجە بردرا، ئاراستەی داعش گۆڕی بۆ ھەرێم، لەشکەرکێشیان کرد، لە کۆتایی دا بە درۆن و مووشەک ھێرشیان کرد.کە ئێستاش شەڕی دەروونی لەگەڵ ھەرێم دەکەن مووچەیان نادەن!  جگە لەمەش بەسەدان کرێگیراوی ناوخۆ ھاندان کەدژایەتی ئەم ئەزموونە بکەن. کە سەری زمان و بنی زمانیان دەڵێن حکومەت لەماوەی سی ساڵی ڕابردوو دا چیکردووە ھەر کەدەڵێن حکومەت مانای ئەوەیە دەڵێن پارتی بەناڕاستەوخۆ، ھەرێمی کوردستان زۆر بە خێرایی بەرەو پێش چووە ئەوەی حکومەتی ھەرێم کردی لەماوەی سی و سێ ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دەوڵەتە پێشکەوتوەکان لەماوەی سەد ساڵ و زیاتر ئەو بەرەو پێشچونەی نەبینیوە، ئەمریکا نزیکەی سەد ساڵی پێویست بوو بۆ ئەوەی بگات بەوەی ئێستا ھەرێمی کوردستان لەو ئاستەدایە، کە ئێستا ئەمریکا بەھێزترین و پێشکەوتوترین وڵاتی جیھانە ڕکابەری ھەموو جیھان دەکات

جگەلەوەش جۆگرافیای کوردستان لە چوار دەوری ئاگردایە، لایەکی بە گروپەکانی میلیشیا بەستراوە، لایەکی تر بە گروپی تیرۆریستی بەستراوە، ئەملا و ئەولاش ھەردەرفەتیان هەبێت کۆتایی بەحوکمڕانی کوردی دەھێنن، دارو بەردی کوردیش دەکەن بەفارسی تورکی عەرەبی، ھەموو پیلانێک دادەنن حکومەتی ھەرێمی کوردستان شکست خواردوو بێت، نەبێت بەخاوەنی ھیچ دامەزراوێکی فەرمی ھەر لەژێر دەستی ئەوان بن وەکو کویلە بۆ بەرژەوندی خۆیان بەکاربھێنن، ھەتا ئێستاش لە ڕەوانینی ئەوان شتێک نیە بەناوی نەتەوەی کورد، خاکێک نیە بەناوی کوردستان، ھەر دەرفەتیان ھەبێت کۆتایی بە دارو بەردی کوردی دەھێنن، ھەرچەند ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ھەنگاوبنێت ئەوان زیاتر دژایەتی دەکەن، 

بەبینینی شەقامی سەدوپەنجا مەتری و پرۆژەی ستراتیژی و بە جیھانیبوونی کاک مەسرور ھەروەک وابوو گولەیەک  لەنێوچەوانی ئەوان بیدەی، کە نەیارانی کورد چەند ساڵە دەوڵەتن ھێشتا نەبوینە خاوەنی شەقامێکی سەردەمیانەی کە ئێستا لەھەولێر ھەیە. 

ناڵێم کەموکورتی نیە بەلێ ھەیە لەسەر حکومەت ئەرکە زیاتر خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان بکات، 

 خەڵکی ھەرێمی کوردستان شایەنی باشترین خزمەتگوزارین بەڵام ھەموی زەربی سفر مەکەن پێش سی و سێ ساڵ لەخەیاڵی کەسدا نەبوو ھەرێم بگاتە ئەو ئاستە پێشکەوتن و ئاوادانیەی کە ئێستا ھەیە، کە کوردستان وای لێھاتبوو تەنھا ناوەکەی ھەرێم بوو ئەگەرنا ھەموو سیفەتێکی دەوڵەتی تێدابوو، ئەگەر ھەرێمی کوردستان بەراورد بکەین لەگەڵ وڵاتانی جیھان لەماوەی سی ساڵی سەرەتای ئەگەر یەکەم نەبێت بە دڵنیایەوە یەکێک دەبێت لە پێنچ وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھان . جا ئەوانەی چاویان ھیچ نابینێت تەنھا دژی حکومەت دەوەستن چاویان کوێرە ئامانجیان تەنھا دژایەتی حکومەت و بە تایبەتی پارتی یە و نایانەوێت ھەرگیز ئەو پێشکەوتنە ببینن کەلای نەیارانی کوردستان ھاندراون بەھۆی دژایەتی کردنی پارتی. خۆ ئەوانە ئەگەر پارتی دەسەڵاتدار نەبوایە یان ھەرێمی کوردستان وڵاتی خەڵکی تر بوایە بەدڵنیایەوە دەیان ووت کوردستان یەکێکە لە پێشکەوتوترین وڵاتی جیھان.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه