Kurdistan Press - پەکەکە دوعای نەیارەکانی کوردە! پەکەکە دوعای نەیارەکانی کوردە! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە دوعای نەیارەکانی کوردە!

پەکەکە دوعای نەیارەکانی کوردە!
دوعای نەیارەکان: 
گەر بە دایکو باوکێک بڵێن دوعایەک بۆ مناڵەکانی خۆت بکە  ئەوا دایک و باوک باشترین دوعا بۆ مناڵەکانی دەکەن، هەرچی باشەیە لە دوعادا بۆ مناڵەکانی دەکەن. دوعای نەیارەکانی کوردیش پەکەکەیە، نەیارەکانی کورد دوعا دەکەن کە خوا دوژمنێکی بەناو وەکو پەکەکە قەت لێیان نەسێنرێت!
کارتی کورد: 
جاران کورد کە هیچ دوستێکی نەبوو تەنها چیایەکانی کوردستان هەبوو، هەمیشە چیایەکان هۆکاری سەرەکی مانەوەی شوناس و ناسنامەی کوردبوون، چیایەکان هەم دوستی بۆ کورد دروست کرد کە هەبوونی خۆی کردە واقیع، هەم دوژمنەکانی بەچوکدادان، چەندین دوژمنی کورد لەناوبران. بەڵام پەکەکە لەوەتەی دروست بۆوە هەرچی چیا و شوێنی ستراتیژییە بە نەیارەکانی کورد دەدات بۆ  ئەوەی کورد ئەو کارتە بەهێزە بەدەستەوە نەمێنێتەوە و بەدەستی نەیارەکانی دا قەتیس بکرێت. 
لە باشوری کوردستان: 
پەکەکە شنگالی بە عێراق دا کە ستراتیژیترین شوێنە بۆ پاراستنی کورد، و هەمیشە شەڕ بە پێشمەرگە دەفرۆشت لەو شوێنە کەچی دەست لەناو دەستی حەشد بوون، چیای شنگال لەسەر سێنیەکی زێر بەبێ دوو سێ پێشکەشی حەشدیان کرد. هەرچی شوێنی ستراتیژی  و چیای ئاسێی مێرنشینی بادینانە کە جاران پێ بەرگری لە خۆی دەکرد پەکەکە بە تورکیا داوە، کە یاسایەک لای تورکیا هەیە بۆ ئەوەی خاکێک داگیربکات پەکەکە وەکو هێزی تایبەتی خۆی پێش خۆی دەنێرێتە ئەو شوێنە، دوای ماوەیەک کە کاتی هات میتی تورکیا شوێنی پەکەکە دەگرێتەوە و داگیردەکات! 
لە باکوری کوردستان: 
تورکیا گەر بیەوێت کوردێک بکوژێت بە تومەتی پەکەکەبوون یان پشتگیری پەکەکەبوون شەڕعیەت بە کوشتنی ئەو کەسە دەدات، هەر کاتێکیش سیاسیەکی کورد کە شوێن پێگەی دەسەڵاتداری تورکیا خستە مەترسیەوە بەتۆمەتی پەکەکەبوون ئەو  سیاسەتمەدارە دەستگیردەکات تا ئەبەد زیندانی دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی پەکەکە یەک فیشەک لە شوێنێکی داگیرکراو ناتەقێنرێت شوێنە ئازادەکان نەبن  دەکەن بە مەیدانی شەڕ بۆ ئەوەی دوای بە تورکیا بدەن و داگیربکرێت،  کە هەموو باکوری کوردستاب لە سایەی پەکەکە بە تورک کراوە و داگیرکراوە! .
رۆژئاوای کوردستان؛ 
پەکەکە
هەرچی دەنگی کوردی یە مات کراوە، جگە لە خۆی رێگە بە هیچ کوردێکی دیکە نادرێت خەبات بکات، لەوێ دەبن بە هاوپەیمانی هەموو کەسێک بەشار و شەڕع و هەموو کەسێک کورد نەبێت کە هەمیشە شەڕی پێ دەفرۆشن بە فیتنی نەیارانی کورد، کە لەئەنجام دا لە سایەی سیاسەتی پەکەکە دوای سەدان هەزار شەهید تائێستا دەسەڵاتدارانی سوریا ناسنامەش بە کورد نادەن، هەر کاتیش بیانەوێت تەکبیر لێ دەدەن نەفی عامی کورد دەکەن بەناوی کافر و یاخییەوە! 
ڕۆژهەڵاتی کوردستان: 
دەمێکە بە تەواوی فرۆشراوە، لەوێ پەکەکە پاسەوانی سنورن، رێکە بەهیچ هێزێکی کوردی نادەن سەریان دەربکەوێت، هەموو شتێکی ئەولا بە فارسی کراوە، حەتا بازرگانی ماددەی هۆشبەریش بۆ ئەملا وئەولا دەکەن، ناوی کورد لای جیهان ناشرین دەکەن بەهێزی یاخی  و زۆرجاریش بە قاچاخچێتی ناوی کورد دەبەن. ئەمە جگە لە پاراستنی سەروەری ئێران لەسەر جەستەی کوردستان کە بەتەواوی لەتکراوە! ، 
هەمیشە وابۆوە، هەموو دوژمنێکی نەیارەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەبنە قوربانی پەکەکە، کە نەیار و داگیرکەرانی کوردستان پەکەکە وەکو باشترین چەک و بەهانەی خۆیان بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی ئەجێندایی خۆیان لە ناوچەکە بە تایبەتی لە سەر حسابی جەستەی کوردستان دا جێبەجێ بکەن.
‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا