تەسلیم نەبونی مەسرور بارزانی و پرۆژەی کۆنفیدڕالی جۆبایدن بۆ عێراق!
کاتی خۆی لەڕێکەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا(حکومەتی کازمی)، ھەرێمی کوردستان لەڕوی بودجە و ناردنی پارە ھیچ قازانجێکی وای نەکردبوو کەجێگای باسبێت، دەتوانین بڵێین تەنھا شەرعیەت دان بوو کەھەرێم ھێشتا بەشێکە لەعێراق لەڕوی نەخشەوە، کە نیەتێک ھەبوو لەبەغدا کار بەدەستور بکرێت ھەموو کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکرێن، و ڕێکەوتنەکە سەرەتای چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێراوەکان بێت، بۆ ئەوەی عێراق پاشگری فیدراڵی خۆی بپارێزێت، ببێتە وڵاتێکی خاوەن سەروەری و بڕیار بەدەستەوە، بەڵام ئەوانەی نیەتیان ھەبوو دەسەڵاتی تەواویان نەبوو نەتوانین جێبەجێی بکەن چونکە بریاردروستکەرانی عێراق بەدەستی خەڵکی ترە نەک عێراقیەکان، یەک پارچەیی عێراق بەتەواوی کۆتایی ھاتوو، لەڕوانگەی سیاسەتەوە شتێک نەماوە بەناوی عێراقەوە، سێ بەشی بون بەبەشێک لەوڵاتانی تری ناوچەکە، کەئاراستە و بڕیاری عێراق بەدەستی ئەوانە.
ئەوەی گرنگتر لەڕێکەوتنەکەی ئەوکات بەغدا بەناڕاستەخۆ شەڕعیەتی دا بە کۆنفیدڕاڵی ئابوری ھەرێمی کوردستان، ئابوری سەربەخۆیی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوو بەئەمری واقع، کەکاتی خۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو کاری لەسەر کرد، کەجەنابیان ئەمڕۆیان لەبەرچاوبو، بۆ ئەوەی کارتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان لەدەستی شۆڤێنیەکانی بەغدا دەربھێنێت، ھەروەھا لەلایەکی تر بەرگری لەقەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات، کە ئەمڕۆ لە سیاسەتی ناوچەکە ئابوری نەوت ڕۆڵێکی باڵای ھەیە لەپاراستنی بەرژەوەندیەکانی وڵات، ھەر بۆیە شۆڤێنیەکانی بەغدا ھەمو کارێکیان کرد بۆ ئەوەی مەلەفی نەوت لەدەست کورد دەربھێنن کە شادەماری ئابوری ھەرێمی کوردستانە، لەڕێگای چەند کارەکتەرێکی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بە ستراتیژیەت و سیاسەتی ژیرانەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەک مەلەفی نەوتیان لەدەست کورد دەرنەھێنا بەڵکو بەیاساییان کرد دۆسیەی نەوتی ھەرێمی ڕزگارکرد لەو سکاڵانەی عێراق ھەیبوو لەماوەی ڕابردوو، بەناڕاستەوخۆ دانا بە کۆنفیدڕاڵی ئابوری ھەرێم، ھەرێم توانی زیاتر پەرەی پێ بدەن بەنرخێکی باشتر نەوتەکە بفرۆشن، پێگەی ھەرێم بەھێزتر بکات لەجاران.
ڕوداوەکان خێران، پرۆسەی سیاشی لە عێراقیش دە مانگە زیاتر چەقبەستووە، ڕکابەری ھەردوو جەمسەری عێراق سەدر و مالکی لەلوتکەیە، کەھەریەکیان دەیانەوێت عێراق بە ئاراستەی خۆیانەوە یەکلایی بکەنەوە، ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەتەواو بێ ئومێدبوینە لە چارەسەرکردنی عێراقی ئێستا کە چارەسەرنابێت، ھەرێمی کوردستان لەسەر ھێڵە ڕاستەکەیە کە بێلایەنی خۆی پاراستووە و نەچووە ژێر ھەژمونی ھیچ وڵاتێکی ھەرێمی لە ناوچەکە، و بو بەخاوەنی مەلەفی نەوت بەڕەسمی و یاسایی، و لە داھاتووداش دەیەوێت لە رێگای گازی سروشتییەوە ببێت بەبەشێک لەنەخشەی وزەی جیھان، لەقەتیسکردنی ناوچەکە دەربچێت.
ھەروەھا لەساڵی ڕابردوو دەرکەوتنی ڕەغدی کچی صدام حسێن سەرۆکی پێشوی عێراق، و سەردانی وەزیری دەرەوەی قەطەر بۆھەرێمی کوردستان لەھەمان ساڵ دا، یەک پاکێج بوون کەسونەکانیش دەیانەوێت عێراقی ئێستا کۆتایی پێ بێنن، لەڕوداو و گۆڕانکاریە خێراکان لەناوچەکە بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن، جۆبایدن پڕۆژەی کۆنفیدڕالی وەکو چارەسەرەک بۆ ئێستای عێراق دەبینێت، کە بیست ساڵی ڕابردوو شیعە نەیتوانیوە حوکمڕانی تەواوی عێراق بکەن وەکو ھەموو ئەوانەی پێش خۆیان تەنھا حوکمڕانی چواردەور و بەشێکی عێراقیان کرد و خۆیان سەپاند لەسەر پێکھاتەکانی تر، ئەو وڵاتەی ئەمریکا بە ملیاران دۆلاری لێ سەرفکرد بۆوە بە خێروبێری وڵاتانی دژبەرانی ئەمریکا لەناوچەکە لەسەر حسابی خۆدی ئەمریکا. وڵاتانی زلھێز ھەریەکیان دەیەوێت نەخشەی ناوچەکە بەسیاسەتی خۆی وێنابکەن، ھەندێک وڵات ھەن لەناوچەکە کۆتایان پێ ھاتووە لەسەر نەخشە لادەدرێن، ھەندێکی تر ھەن ھێشتا وڵات نین بەڵام لەھەموو ڕویەکەوە ئامادەن نەخشەی وڵات بونیان بۆ بکێشرێت، کە ھەرێمی کوردستان لەھەموو ڕویەکەوە ئامادەیە ھەموو بنەمای وڵات بونیان تیایە، کە پرۆژەی کۆنفیداڕالی جۆبایدن گەر سەربگرێت سەرەتایی بونیاتنانی ئەو وڵاتەیە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه