Kurdistan Press - ئەو پەیامەی لە گوتاری سەدر دابوو. ئەو پەیامەی لە گوتاری سەدر دابوو. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو پەیامەی لە گوتاری سەدر دابوو.

لەدوای گوتارەکەی ئەمڕۆ سەدر بەوە ڕازی بووە کەئیدی تەنھا مەرجەعێکی کۆنترۆڵکراو دەبێت بە ئۆکەی ئێران لە دوای قوناغی سیستانی و لەدەرەوەی پرۆسەی سیاسی دەبێت، گەر نا زیاتر سەرکێشی بکات لەدژی ھەژمونی ئێران ئێران کۆتایی پێدێنێت تا دەگاتە مەرگی. بەکورتی سەدر دەبێتە مەرجعێکی ئاینی کۆنترۆڵکراو کە دەسەڵاتی لە سیستانی گەر کەمتر نەبن زیاتریش نابن.

سەدر یەکەم  سەرکردەی عێراق بوو کە ھێزی میلیشایی دروستکرد کە ھەموو ھێزە میلشیایەکانی تر کلکی «سوپای مەھدی» سەدرن کە ئێستا ناونراوە «سەرای سەلام»! سەدر کە دەست بەرداری ھەموو شتێک بوو حیزب و حکومەت و پەرلەمان ھەتا مانی لە خواردنیش گرت بەڵام تەنھا دەست بەرداری ھێزە میلیشیایەکەی نەبوو کەڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم ھێزە تۆکمەتر و فراوانتر دەکات، کە جەوھەری کێشەکانی عێراق زۆری ھێزەکانی میلیشیاین، کە زۆربەی ھێزەکانی ملیشیایی ئەمڕۆ لەناو گۆڕەپانی عێراقدا ھەن لە ھەناوی ھێزە  میلشیایەکانی سەدر دروستبوونە کەکاتی خۆی ھەموو میلشیایەکانی ئێستا لە پاڵ سوپای مەھدی سەدربوون ئەمڕۆش ھێزە میلیشیاییەکان کە سەدر دروستکەریان بوو گەورەترین ھەڕەشە و مەترسین بۆ سەر خودی سەدر. 

‏‎موقتەدا سەدر کە بڕیاری دا بەیەکجاری واز لەسیاسەت بھێنێت. ھەمیشە پەلە دەکات لە بڕیارەکان دا.  ئەوەی سەدر دەیڵێت و دەیکات ڕووی ئاشکرایەتی ڕووی نھێنی شتی تری لە پشتە. ناچمە سەر ئەوە کەچی لەپشتیەتی کە ھیچ سیاسیەک نیە بتوانێت لەو پەلە پەلەی سەدر زوو زوو تێبگات، دیوێکی پیلانی سەدر ئاشکرا نیە کەخۆشی لێی تێناگات، ھەر یەک لە سیاسیەکان بەپێی ھەڵوێستەکانی ڕابردووی سەدر شرۆڤەی بڕیارەکانی دەکات کە پێم وایە نەک شرۆڤەکار بەڵکو زۆر جار سەدر خۆشی تێدەکەوێت و نازانێت داوای چی دەکات. بەڵام ئەوەی دەزانم سەدر دەیەوێت ھیچ بڕیارێک لەسەروی خۆی نەبێت ھەر کەسێک لەدەرەوەی خۆشی و فکر و ئایدۆلۆژیایەکەی ڕەتی دەکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەست بۆ ھەموو میکانزمەکان دەبات کە لە کۆتایی دا سەری خۆی لەسەری دادەنێت.

‏‎جیھان بە گشتی لەگەڵ ئەوە نیە شەڕی عێراق گەورە ببێت کە زۆربەی وڵاتەکانی جیھانی و ھەرێمی ھەریەکیان پشکی خۆیانی ھەیە لە عێراقدا،  بەرژەوەندیان بە ملیاران  و تلیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت، شەڕەکە کورت خایەن دەبێت چونکە جیھان ناھێڵێت قەیرانێکی تری وزەیی دوای قەیرانی شەڕی ئوکرانیا و ڕوسیا لە عێراقیش توشی ببێت.  شەڕەکەش درێژخایەن بێت یان کورت خایەن بێت قوربانی زۆربێت یان کەم بێت سەدر قوربانی دەری یەکەمە لە ھەردوو حاڵەت دا کەخۆی خۆی بەم ڕۆژە گەیاند، ئەوەی سەدر داینابوو کە عێراقێک بە ویستی ئەو بجوڵێت و کۆنترۆڵ بەدەستی بێت تەواو تەنھا ئەوە بەدەستی ماوە کە بەرگری لەمانەوەی خۆی بکات.مالکی کە گەورەترین  دۆڕاوی ھەڵبژاردن بوو و پشکی شێری بەرکەوت بوو کە لەبیست ساڵی ڕابردوودا عێراق بەرەو تاریکی  و وێرانی و برسێتی و گەندەڵستانی بردوبوو  براوەی یاریەکە دەبێت چونکە ئێران بەتەواوەتی لە پشتی بوو کە ئێران حاکمی موتلەقی عێراقە. 

‏‎ئەوەی موقتەدا سەدر تێی کەوت لایەنگرانی ھۆکاری سەرەکین کە لە قەبارەی خۆی زۆر زیاتر گەورەی کرد کە وایان کرد کە سەدر بگاتە ئەو باوەڕە کە ئەو ھەر چی بڵێت لە واقیعدا پراکتیزە دەکرێت کەنازانێت عێراق ھیچ واقیعێک لە عێراق دا نیە تا ئێستا واقیعی دوێنێی جیھانی و ھەرێمی نەبێت. موقتەدا سەدر کە ھەموو شتێکی لە دەست بوو تەنھا عەقلی سیاسەت نەبێت، کە بەھۆی تێنەگەیشتن لەچەمکی سیاسەت زوو زوو بڕیاردان و پەلە کردنیەتی گەورەترین سەرکەوتنی کە لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا ئەم دەرفەتە بۆی نەڕەخسابوو نەک ھەر سفری کردەوە بەڵکو ئەوەی ھەشبوو لەدەستی دا. نوری مالکیش کە ھەموو شتێکی دۆڕاندبوو تەنھا عەقلی سیاسەت نەبێت کە بە باشی بەکاری ھێنا و لێزان بوو لە ھەنگاوەکانی دا گەورەترین شکستی خۆی کردە سەرکەوتن ئیدی خۆشی نەبێت سێبەرەکەی ھەر دەسەڵاتداری لە عێراق دەکات. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه