لە 31 ئاب پارتی دوژمنی بەکارھێنا نەک دوژمن پارتی بەکارھێنا!
سەرەتا لە 31 ئاب پارتی دوژمنی بەکارھێنا نەک دوژمن پارتی بەکارھێنا،دوای کەمتر لەسێ ساڵ لە ڕوداوەکانی 31 ئاب جارێکی تر ئەوانەی لە31 ئاب دەرکران دوای تەسفیەکردن و بەبێ ماسکی دوژمن و داگیرکار بە ئازادانە گەڕانەوە ھەولێر وەکو خاوەن ماڵ نەک میوان کە ئێستاش خاوەن ماڵن. بەڵام لە 16 ئۆکتۆبەر نەک دوژمن بەڵکو بەکرێگیراوەکانی دوژمن یەکێتی بەکارھێنا بۆ دوژمن، دوای پێنج ساڵ زیاتریش لە ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ھێشتا کورد نەگەڕایەوە کەرکوک، کورد نەک ھەر خاوەن ماڵ نیە بەڵکو دەرکراو و سەپێنراوە بەمیوانیش قبوڵ ناکرێن.
مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەڵام دەرئەنجامەکانی ھەرگیز ناشێوێنرێن، من ھەرچەند بڵێم 31 ئاب زەروریەتێکی پێوسیت بوو بۆ ئەو کاتە خەڵکی تر بەپارتیانە لێم دەڕوانن، جەماعەتی ئەولاش ھەرچەند بڵێن 31 ئاب خیانەت بوو خەڵکی تر بەیەکەتیانە لێی دەڕوانن. فەوزایەکە ھەموو ساڵ دووبارە دەبێتەوە، ھەروەک ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نیوەی کورد بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانن، ھەندێک خەڵکیش بێ لایەنن، بکەرانی 16ی ئۆکتۆبەریش بە دەستکەوت و پاراستنی کەرکوک لە پیلانێکی گەورەتر دەزانن.
جا پێویست ناکات بگەڕێینەوە بۆ مێژوو کە ڕوداوەکە چۆن ڕووی دا، ھۆکارەکانی چی بون، بۆ ئەوەی لەم فەوزایە دەربازبین باشتر وایە باسی دەرئەنجامەکانی بکەین. پێش 31 ئاب ھەولێر گوندێکی بچوک و وێران و کەمترین خزمەتگوزاری لێ بوو لە چاو شارەکانی تری عێراق، کە بەدەستی یەکێتی بوو، سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی وتیان ھەولێر گوندێکی مەزنە، چەند ساڵیش خۆیان حوکمڕان بوون ھەر پێیان دەوت ھەولێر گوندە بە شار ناچێت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وێرانتر دەبوو.
لە دوای 31ئابەوە ھەولێر لەگوندەوە بو بەشار، لەشارەوە بەکردار بو بەپایتەخت، لەپایتەختەوە بەرەو ئارامترین شاری ناوچەکە چوو، لە ئارامیەوە بو
بەپایتەختی پێکەوەژیان، لەپێکەوە ژیانەوە بو بەپایتەختی گەشتوگوزار، لەگەشتوگوزارەوە بو بەپڕ ئاوەدانترین شار لەھەموو ناوچەکە. لەوێشەوە بو بەپایتەختی ھەموو ڕەنگ و دەنگەکان، بو بەپایتەختی دیبلۆماسیەت و حساب بۆ کراوە، بۆ بە بڕیاردەرێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە.
31 ئاب پێش 26 ساڵ بوو بەڵام ھەولێر ھێندەی سەد ساڵ و زیاتر گۆڕانکاری و بەرەو پێشەوە چووە، ئەوکات ھەولێر لە چاو شارەکانی عێراق گوند بوو بەڵام ئێستا شارەکانی عێراق لە چاو ھەولێر بەگوندیش ناچن.
کەرکوک پێش 16ی ئۆکتۆبەر سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی کورد بوو، کورد زاڵ بوو بەسەر ھەمو پێکھاتەکانی تر بەڵام قەد خۆی نەسەپاند، ماڵ و موڵک و ژیانی ھەموو خەڵک پارێزراوبوو پێکەوەژیان جوانترین بوو. بەڵام دوای 16 ئۆکتۆبەر ھاوکێشە بەتەواوی گۆڕا کورد بوو بە غەڵوز، نەک سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی نیە بەڵکو بوو بە دیلی دەستی پێکھاتەکانی تر، سوکایەتی وستەم نەماوە لەگەڵ کورد نەکرێت، کورد ھیچی وای بەدەستەوە نەماوە ھەتا ھەندێک جار بۆ دەربازبون لەبازگەکانی بۆ ئەوەی سوکایەتی بە کورد نەکرێت کتێب لای بەرپرسانی ئێستای کەرکوک دەکەن، ھەتا ئەو ڕادەیەی نەک لەدەرەوەی بارەگای حیزبیەکانی خۆیان بەڵکو لە ژورە تاریکەکانیش جورئەت ناکەن ئاڵای کوردستان ھەڵگرن.
خیانەت و ھەر ھەڵەیەک بکەی لەناو خەڵک دا بچوک دەبی نەک گەورە! زۆرینەی کۆمەڵگە بڕیار دەدات لەسەر ھەر ڕوداوێک نەک حیزبەکان. لەدوای 31 ئاب پارتی ھەر لە گەورە بون دایە تا گەیشتە حیزبی یەکەمی عێراق بەڵام یەکێتی کە ڕکابەری سەرەکی پارتی بوو جیاوازی ئەوتۆیان نەبوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبچوک بون دایە، پارتی لە زۆر قۆناغ دەستی گرتووە گەر نا ئێستا یەکێتی زۆر لە ئێستاش دا بچوکتر و بێ دەسەڵاتر دەبوو.
بۆ ھەموو کارێک دەرئەنجامەکان گرنگن نەک ڕێکاری گەیشتنی دەرئەنجامەکان. جا بۆ سیاسەت تەنھا دەرئەنجام قسە دەکات ڕێکارەکان گرنگ نین ئەوەی گرنگە لەبەرژەوەندی تۆ بێت. ھەر لەبەر ئەوە شانازی بەدەرئەنجام و دەستکەوتەکانی 31 ئاب دەکەم، گەر 31 ئاب نەبوایە ئێستا کورد ھەتیو دەبوون، ھەولێر بێ شوناسی کورد دەبوو، کورد بێ خاک و بێ پایتەخت و بێ ھەرێمێکی ئازادکراو دەبوو و ھەتا ئێستاش ھەر ژێر دەستە و چەتە دەبون.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه