عێراق نیشتیمانی عروبەیە کورد تێدا بێگانەیە!
عێراق، دەوڵەتێکە بەزۆر پێکەوەنراوە، تادابەش نەکرێت ھەرگیز ئارامی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە نابینێت، نە کورد عێراق بە نیشتمان و دەوڵەتی خۆی دەزانێت، چونکە تا ئەم ساتەش عێراق ئەو زەمینە بۆ کورد نەڕەخساندووە کە کورد عێراق بە نیشتیمانی خۆی بزانن. نە بەرپرسانی عێراق بە چاوی ھاوڵاتی عێراقی سەیری کورد دەکات و مافەکانی پێی دەدات، نە ڕێگاش دەدەن کورد سەربەخۆبن، ھەمیشە دەیانەوێت لەم بەینەدابن، نەسەربەخۆبن، نەھاوڵاتی پلە یەکی عێراق بن، کە لەدەرئەنجامدا دەیانەوێت کورد ھاوڵاتی عێراقی پەراوێزخراو دەرکراوبن.
عێراق خاوەن باشترین دەستورە، بەڵام بونی دەستور لەنەبونی مەترسیدارترە، دەستور ھەموار بکرێتەوە یان نا ھیچ لەبابەتەکە ناگوڕێت چونکە جێبەجێکردنی دەستور گرنگە نەک ھەموارکردنەوەی و ھەبونی دەستور. لەسەد ساڵی ڕابردوو جێبەجێکردنی دەستور بەپێی ماف یەکسانی نەبووە لەنێوان پێکھاتەکانی عێراق، بەڵکو ھەمیشە بە زەبری ھێز دەق و خاڵەکانی دەستور لەبەرژەوەندی خۆیان جێبەجێکراوە، کەکێ دەسەڵاتدار بووە.
لەسەردمی حوکمڕانی "سونە" دەستور و مافەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارھێناوە کورد سزادراون، بەدرێژایی ئەو ساڵانە کورد تەنھا بەرگری کردووە داوای مافی خۆی کردووە، لەھەموو لاپەرەکانی مێژوو بگەڕێ ھیچ دێرێک نابینی کە کورد ھێرشی کردبێتە سەر خاکی دەوڵەتێکی تر، یان کورد ئەگەری ھەڵگیرسانی شەڕ بێت، بەڵکو تەنھا بەرگری لەبونی خۆی کردووە، کە ئەوان دەیان ویست کورد لەبوندا نەمێنن، کورد تەنھا داوای مافی سەرەتایی خۆی کردووە بۆ ئەوەی بەسەربەستی و ئازادی بژین.
بەڵام سونەی دەسەڵاتدار ھەرگیز بەچاوی مروڤ بوون سەیری کوردی نەکردووە، ھەرجارەو بەبیانویەک کورد سزادراون، ھەموو جۆرە کوشتنێکیش لەسەر کورد تاقی کراوەتەوە؛ ( ئەنفالکراون و زیندە بەچاڵکراون ، بە زیندوویی سوتان)، بە درێژایی ئەو ساڵانە کورد لە شاخەکان بون، ئاوارە دەبون ھەر جارەو بۆ وڵاتێکی بێگانە، ھیچ تەعزیب و سزادانێک نەما لەسەر کورد تاقی نەکەنەوە، لەسەردەمی دەسەڵاتی سونە دا نزیکەی یەک ملیۆن کورد و زیاتر بونە قوربانی، ئەمە جگە لە وێرانکردن شار و گوند و لادێکانی کوردەکان.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس شیعە دەسەڵاتی گرتە دەست،لەم ماوەیەدا شیعەش قەد بەچاوی ھاوڵاتی عێراقی سەیری کورد نەکردووە، ھەمیشە وەکو ھاوڵاتی پلە دوو دەیبینی، ھەندێک جاریش کورد سفری دوای فاریزە بون، لە سزادان دا یەکەم بوون، لەپاداشتیش کورد ھەر لەناو باسەکە نەبوون، لە جێبەجێکردنی دەستوریش بەرژەوەندی خۆیان خستۆتە پێش ھەمووان، زیاتر 50 دەقی دەستوری کەپەیوەندی بەکوردەوە ھەبوون تا ئێستا جێبەجێ نەکراون.
شیعەش ھەمان فکرەی پێش خۆیان ھەبووە، کە سونەبوون. لەسەر ئەوە ھاوڕابون دەبێت ھەر کورد سزابدرێت ھەر جاریش بەبیانویەک سزامان دەدەن، بودجەی کوردستانیان بڕی، موچە و قوتی خەڵکیان نەنارد، ھێزی دیجلە دژی کورد دروستیان کرد بەس جورئەتیان نەکرد ھێرش بکەنە سەر کورد، گەر بتوانن کورد لەناو دەبەن، قڕدەکەنەوە کە چەند جاریش ھەوڵیان داوە و خۆیان تاقیکردەوە کورد لەناو بەرن
بەڵام کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە خاوەن پێشمەرگەن کە سینگی خۆیان دەکەنە قەڵغان بەرامبەر تۆپ تەیارەکانی دوژمن شکستیان بەھەموو داگیرکەران ھێناوە. ئاراستەی داعشیان لەبەغداوە گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان، بە ھەموو ھێزەکانی میلیشیا وڵاتانی ھەرێمی دەرەوەی عێراق ھێرشیان کردە سەر خاکی کوردستان، بە موشەک و درۆن پایتەجتی ھەرێمی کوردستان بەئامانج گرت، داعشیان بۆ کورد بەھێزکر دەوە، لەبەرچاوی ئەوان پێشمەرگە شەھیدکردن، کە ھەموو پیلانە و لوغمەکانی ئەوان پۆچەڵکران.
ئێستا دەیانەوێت لە ڕێگای دادگاوە دژایەتی کورد بکەن، بۆ ئەوەی کورد ببنە ژێر ھەژمونی خۆیان، کە حاکمی دادگای ئەوان بڕیار لەوڵاتی بێگانە وەردەگرێت و لەسەر دەسەپێنرێت. ئەم پیلانەش قەکو
بەدرێژایی مێژوو شیعە و سونە دژی یەکتر بوونە خوێنی یەکتریان حەڵال کردووە تەنھا لە کاتێک دا یەک دەگرن کە باسەکە کورد و مافەکانی بێت ھەردوکیان ھاوڕادەبن لەسەر ئەوەی دەبێت کورد سزابدرێت و پێکەوە دژی کورد دەوەستن،
وەڵام بدەوه