ڕکابەریکردن جەوھەری پێشکەوتنی ژیانە، ژیان بەبێ ڕکابەری کردن لە شوێنی خۆی دەوەستێت. کە وەستا ئیدی مانایەک نامێنێتەوە بۆ ژیانکردن! ھەر لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێ کاک مەسرور و کاک نێچیرڤان بارزانی ڕکابەری یەکتر دەکەن بۆ زیاتر خزمەتکردن و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان، بەڵێ ھەریەک لەوان زیاتر ڕکابەری ئەوی تر دەکات کە زێدەتر شەڕ لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان بکات، بەڵێ مەسرور بارزانی ڕکابەری نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی ڕکابەری مەسرور بارزانی دەکات بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان. بەلێ ھەردوو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕکابەری توندان کە زیاتر نەخێر بەنەیارانی کوردستان بدەن و بەڵێ بۆ گەلی کوردستان و یارانی کوردستان بکەن.
ڕاست دەکەن ھەردوو ئامۆزا دوو ڕکابەری سەرسەختی یەکترن کە ھەریەکیان بەجیا لە کۆشکی وڵاتێکن کە زیاتر پرسی کورد بەرەو پێشەوە ببەن و پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتربکەن لە ھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی دا.
بەڵێ ھەریەکیان بەجیا بەنەیارانی کوردستان دەڵێن تەسلیم بون لە فەرھەنگی ئێمەدا نیە. بەڵێ ھەردوو ئامۆزا لە ڕکابەریدان کە مساومە لەسەر بچوکترین مافی گەلی کوردستان ناکەن. بەڵێ ھەردوو ئامۆزا ڕکابەرن کە ھیچیان تەسلیمی ھیچ نەیارێکی کوردستان نابێت . بەڵێ ھەریەکیان بەجیا لە دەرگای وڵاتان دەدەن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان قەتیس نەکرێت لە ناوچەکە.
ڕکابەری کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسرور بارزانی ڕکابەری مەسروری یە بۆ کوردستان، ڕکابەری نێچیرڤانیکردنە لە مافە زەوتکراوەکانی گەلی کوردستان، ڕکابەری خۆشەویستیە بۆ کوردستان و بەرەو پێشبردنی دۆزی کوردە، ڕکابەری شەڕکردنە بۆ نیشتیمان و گەلی کوردستان، کە ڕکابەری ھەردوو ئامۆزا ڕکابەری بەھێزکردنی یەکترە کە ھەریەکیان بە جیا زیاتر خزمەتی نیشتیمان و گەلی کوردستان بکات، بەڵام ڕکابەری ئەوانی تر ڕكابەری ڕق و کینەی شەخسی یە، ڕکابەری لەناوبردنی یەکترە کە ھەریەکیان سەرکەوتنی خۆی لەسەر ناوبردن و شکستی ئەوی تر وێنا دەکات، ڕکابەری ژەھرخوارکردن و ڕیزکردنی مەلەفە، ڕکابەری شەڕکردنە بە کوردستان نەک بۆ کوردستان. ڕكابەری تەسلیم بونە بە نەیارانی کوردستان، ڕکابەری زیاتر ھەراجکردنی نیشتیمانە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه