ژینگەپارێزی ئەرکێکی گشتی و نیشتیمانیە
هەست کردن بە ئەرک و بەرپرسیارەتی نیشتیمانی لای هاوڵاتیان بەرامبەر بە ژینگە و پاراستنی مافی ئاژەڵان وایکردووە چەندین رێکخراوو کۆمەڵەی ژینگە پارێز و پارێزەری مافی ئاژەڵان لە دایک بن.
بەشێکی ئەم بەرپرسیارەتیە لە پاراستنی مافی ئاژەڵان رەنگی داوەتەوەو چەندین دەستەو گروەپ و رێکخراوی تایبەتمەند لەم بوارەدا ساڵانە کارو چالاکی ئەنجام دەدەن و توانیویانە جێ پەنجەیان بەسەر ژینگەی شارو دەرەوەی شاریشدا دیار بێت و لەهەمان کاتیشدا خەڵکی زیاتر هۆشیار بکەن و بە ئاگا بێننەوە.
بەڵام وەک تێبینی دەکرێ لەم دواییەنەدا ئەم رێکخراوانە بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی داراییەوە وەک پێویست نەیانتوانیوە بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و بە چڕی بپرژێنە سەر کارەکەیان.
کەمتەرخەمیش لەم بوارە بۆتە هۆکاری زیاد بوونی ژمارەی سەگە بێلانەکان لە پارک و گۆشەوکەناری شارەکان و دروست کردنی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان و ژینگەی شارو کۆچەو کۆڵان و گەڕەکەکانەوە.
ئەم دیاردەش دۆخێکی ناخۆش و وا بڵێی پڕ لە مەترسی وبێزارکەری بۆ هاوڵاتیان دروست کردووەو هەنوکە ئەگەرێکی بەهێز لە ئاراداهەیە زۆر بوونی ژمارەی سەگە بێ لانەکان لە داهاتوودا مەترسیەکی گەورە لەسەر ژینگەو تەندروستی هاونیشتیمانیانەوە دروست بکات و ببێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشیەوە.
بۆیە دەستوبرد کردن لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی لەسەر بنەمایەیەکی تووندوتۆڵ و زانستی و ژینگەپارێزی ئەرکێکی نیشتیمانیە هەم بەرامبەت بە پاراستنی ژینگەو هەمیش بەرامبەر بە ژیانی گشتی.
وەڵام بدەوه