Kurdistan Press - بارزانی نەمرهەوێنى شۆڕشی ئەیلول شۆڕشى نەتەوەى کورد سەرۆک مه‌سعوود بارزانىیش فریاد رەسو بڕیاردەرى ڕیفراندۆمی نەتەوەى کوردستان بارزانی نەمرهەوێنى شۆڕشی ئەیلول شۆڕشى نەتەوەى کورد سەرۆک مه‌سعوود بارزانىیش فریاد رەسو بڕیاردەرى ڕیفراندۆمی نەتەوەى کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی نەمرهەوێنى شۆڕشی ئەیلول شۆڕشى نەتەوەى کورد سەرۆک مه‌سعوود بارزانىیش فریاد رەسو بڕیاردەرى ڕیفراندۆمی نەتەوەى کوردستان

پێش شۆڕشی ئەیلول داگیرکارانی کوردستان قەد ئامادە نەبون لەسەر مێزێک دابنیشن کەپرسی کوردی لەسەر بێت و گفتوگۆی لەسەر بکەن، چونکە لە ڕەوانینی ئەوان ھیچ یاسا و مافێکی مرۆڤ بۆ کورد نەبوو، کوردیان وەکو مرۆڤ نابینی، بەدەستی ئەوان بوایە شوناسی کوردیان بەیەکجاری لەناودەبرد
بەڵام

شۆڕشی ئەیلول بۆ یەکەم جار لەمێژوودا دوژمنی داگیرکاری ناچارکرد کرد کە بژاردەی ڕێکەوتن بھێنێتە ئاراوە، کە بەدرێژایی مێژوو کورد تەنھا بژاردەی لەناوچون و ڕادەست بونی بەدەست بوو بەرامبەر بە دوژمنی داگیرکار، مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد زامن کرد بەشەرعیەت دانی وڵاتێکی داگیرکاری کوردستان. کە ئەزمون و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان بناغەیان لە شۆرشی ئەیلولەوە دانراوە. 

ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق چەندین دەستکەوت و پارەی بێ شوماریان بۆ «بارزانی نەمر» دابین کرد کەتەنھا دەست لەچەک ھەڵگرێت و دەست بەرداری شۆڕش بێت بەڵام بارزانی نەمر ژیانی شاھانە و کۆشک و تەلاری دوژمنی ڕەتکردەوە شاخی ھەڵبژارد بۆ بەدەست ھێنانی مافی نەتەوەیەکی ژێر دەست و چەوسێنراو، شۆڕشی بارزانی نەمر نە بۆ شەخسێک بۆ نە بۆ حیزبێک بوو نە بۆ بنەماڵەیەک بوو بەڵکو بۆ نەتەوەیەک بوو کە لەھەموو لایەکەوە ھەوڵی قرکردن و لەناوبردنی دەدرا . 

«سەرۆک بارزانی»، درێژەی بە خەباتی باوکی دا، دەستکەوتی شەخسی و پۆستی سەرۆکایەتی ڕەتکردەوە بە ھەموو جیھانی وت نەخێر بە گەلی کوردستانی وت بەڵێ و ڕیفراندۆمی بۆ کورد ڕەخساند، کە بۆ یەکەم جار گەلی کوردستان بەئازادانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا کە بەدرێژایی مێژوو ھەرجارەو وڵاتێک بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی گەلی کوردستان دەدا. سەرۆک بارزانی بە ھەموو نەیار و دوژمنی کوردی وت کە ھیچ شتێک نیە لەم جیھانە شوێنی سەربەخۆیی کوردستان بگرێتەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه