Kurdistan Press - ترەمپ و بابەتی چەک دزین!  ترەمپ و بابەتی چەک دزین!  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ و بابەتی چەک دزین! 

ترەمپ و بابەتی چەک دزین! 
ترەمپ دەزانێت نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا چەند مانگێک پێش ئەوەی دەستگیربکرێت لە ژووری نوستنی خۆی چی کردووەو چی خواردووە و چی لەبەرکردووە کەچی نازانێت کێ چەکی ئەمریکا بردووە! هەر کاتێک ئێران وەڵامی نەخێر بە ترەمپ دەدات ترەمپ دێت شەڕەکە بەکورد دەفرۆشیت بۆ ئەوەی  کورد شەڕی بۆ بکەن فشار لە ئێران بکەن، سبەیی گەر ئەمریکا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات و ئێران ترەمپ بکاتە شەریکی خۆی لە گەرووی هورمز ترەمپ بەئاسانی دەستبەرداری کورد دەبێت و دەڵێت کورد هیچ حەقی لەسەر ئێمە نییە چونکە بەرامبەر چەک و پارە شەڕ بۆ ئێمە کردووە! 
مەسەلەی چەک بردنی کورد، یان  ترەمپ درۆ دەکات هیچ چەکی بە کورد نەداوە تەنها بۆ فشارکردنە یان چەکی بە کورد داوە و کورد وەرنەگرتووە چونکە نەیویستووە ببێتە هێزی بە وەکاڵەتی ئەمریکا کە کورد دەمێکە باش  لە نیەتی ترەمپ و ئەمسالەکانی تێگەیشتووە کە هەمیشە ئەمریکا و ئەمسالەکانی کورد وەکو کارتی فشار دەبینن نەک هاوبەش و ستراتیژیەتی خۆی، ئەوجا  ئەوەی کورد لەم شەڕەی ئەمریکا و ئێران کردووە باشترین کاری کردووە کە نەبووە لایەنگری هیچ لایەک و بە تەواوی بێ لایەنی خۆی پاراستووە، چونکە کورد ئێدی باش لە کودەکانی نێودەوڵەتی  و هەرێمی تێگەیشتووە کە هەمیشە دوای شەڕەکان نەک خێری بۆ کورد نەبووە و نابێت بەڵکو هەمیشە کورد قوربانیدەری یەکەمی ڕێککەوتنی دوای شەڕ بووە.  
‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا