Kurdistan Press - پارتی حیزبی بەرپرس نیە بەڵکو حیزبی من و تۆ و ھەموو کوردستانیەکانە، با سندوقەکانی دەنگ دان پڕبکەین لە دەنگی پارتی و زۆرترین کاندیدی بارزانیمان لەگۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا ھەبێت. پارتی حیزبی بەرپرس نیە بەڵکو حیزبی من و تۆ و ھەموو کوردستانیەکانە، با سندوقەکانی دەنگ دان پڕبکەین لە دەنگی پارتی و زۆرترین کاندیدی بارزانیمان لەگۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا ھەبێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی حیزبی بەرپرس نیە بەڵکو حیزبی من و تۆ و ھەموو کوردستانیەکانە، با سندوقەکانی دەنگ دان پڕبکەین لە دەنگی پارتی و زۆرترین کاندیدی بارزانیمان لەگۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا ھەبێت.

پارتی و بەرپرسێکی گەندەڵی پارتی!

کەبەشداری لەدەنگدان ناکەی، یان لە ڕقی بەرپرسێکی گەندەڵ دەنگ بەحیزبێکی تر دەدەی ئەوکات بەرپرسی گەندەڵ سزا نادەی بەڵکو پارتی سزا دەدەی! کەدەنگ بەپارتی نادەی واتای ئەوە نیە دەنگ بە بەرپرس نادەی بەڵکو دەنگ بەبارزانی نادەی! کە لەبەھاری تەمەنی خۆی تائێستا بۆ من و تۆ و تاک بەتاکی کورد خۆی نەچەماندووە بەرامبەر بەدوژمنی شۆڤێنی و سازشی لەسەر ھیچ مافێکی کورد نەکردووە. 

زۆرن ئەو بەرپرسانەی لەناو پارتی کە پڕن لە گەندەڵی و خەڵکێکی زۆریان لە پارتی ساردکردۆتەوە بەڵام
پارتی بێ کەموکورتی یە، میتودی بارزانیزمە، کە ھەگبەی پڕە لە سەروەری و دەستکەوت، کە خۆنەچەماندن و کوردستانێکی بەھێز قسە و کرداری سەرەتا و کۆتاییەتی. پارتی بوو شکۆی بۆ تاکی کورد گەڕاندەوە، پارتی بوو نەتەوەی کوردی زیندوو کردەوە کە بەرەو نەمان دەچوو، پارتی بوو پرسی کوردی ھێنایە سەر مێزی گفتوگۆکردن شەرعیەتی دا بە دۆزی کورد وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر. بارزانی بوو بە دوژمنی وت نەخێر، بارزانی بوو بە ئەمریکای وت نەخێر، بارزانی بوو بەھەرچی نەیار و دوژمنی کوردە وت نەخێر. کە نەخێری بارزانی بوە بە ڕەمزی نەخێری ژێر دەستی و چەوسانەوەی زیاتری کورد. 

جیاوازی بکەن لەنێوان بەرپرس و کادری پارتی و حیزبی پارتی، خەڵک لە ڕەفتاری من کە کادرێکی پارتی یان بەرپرسێکی پارتی توڕەیە حەقی خۆیانە، ھەر یەک 
لەئێمە بەپێی قەبارەی بەر پرسیارێتی خۆمان بەرپرسین لە ھەر کەموکورتی و خراپ گوزەرانی ژیانی خەڵک بەڵام ئامانج و پرەنسیپەکانی پارتی ھەمیشە ھەوڵی باشتر و باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستانی کردووە، کرۆکی دامەزراندنی پارتی بۆ ئەوە بوو گشت مافەکانی کورد و کوردستان بەدەست بھێنێت. 

بەرەو ھەڵبژاردنێکی چارەنووساز دەچین، با ئێستا واز لەگلەیی بھێنین، تەنھا شتێک لەمێشکمان دابێت کە ئەوەی دەیکەین بۆ بەرپرس نیە، بەڵکو بۆ پارتی و بارزانی یە، ئەوەش بزانین پارتی حیزبی بەرپرس نیە بەڵکو حیزبی من و تۆ و ھەموو کوردستانیەکانە، با سندوقەکانی دەنگ دان پڕبکەین لە دەنگی پارتی و زۆرترین کاندیدی بارزانیمان لەگۆڕەپانی سیاسەتی بەغدا ھەبێت، ئەمجارە یان دەستور بەتەواوی وەک خۆی جێبەجێ دەکەن یان ئیدی ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا کە لە لێواری مەرگ دایە، گەر دەستور جێبەجێ نەکەن ئیدی شتێک نامێنێتەوە بەناوی عێراق. 

گلەییمان با بۆ دوای ھەڵبژاردن بێت، ئەو کات بەدەنگێگی بوێرانە بەرامبەر ھەر بەرپرس و کەسێک کە زیانی بۆ پارتی و خەڵکی کوردستان ھەبووە بوەستین و ڕایەکی گشتی دروست بکەین بۆ دورخستنەوە یان ئیدی نەھێڵین ھیچ بەرپرسێک لە پرەنسیپەکانی پارتی دەربچێت کە لەسەری دامەزراوە، کە پارتی وەکو ئامرازێک بۆ دەوڵەمەنکردنی شەخسی خۆی بەکاربھێنێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه