بۆ ئەوەی بە خەمخوری خەڵکیت بزانین کە وانیت پێویستت بەکەمێک ڕاستی ھەیە! دەرکراوی حیزبی خۆی و دزراوی ماڵی خەڵک و قەڕزای حکومەت شکست خواردووەکانی دوێنێ دەیانەوێت بە بەبەیانەمەیەک و چەند قسەیەک کە زۆر دوورن لە سروستی خۆیان وادیاربکەن کەلە خەمی قوتابی دان و لەبەرەی گەلن، بەڵام لە ڕاستی دا دەیانەوێت قوتابیانی زانکو وەکو ئامرازێک بۆخۆیان بەکاربێنن بۆ گەیشتین بەمەرەمەکانی خۆیان و شاردنەوەی عەیب و کەتنەکانی دوێنێی خۆیان.
میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان ژینگه‌یه‌كی بۆگه‌نیان ده‌وێت
پێشوله و مێشوله‌كان ئاوێكی پیس و زه‌لكاویان ده‌وێت
دز و گه‌نده‌ڵه‌كان بازاڕی شێواویان ده‌وێت
چه‌ته و تلیاكفرۆشان نایاسایی و ناعه‌داله‌تییان ده‌وێت
ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ران فه‌وزا و بەڕەڵاییان ده‌وێت
تیرۆریستان كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوویان ده‌وێت
خاكفرۆش و خۆفرۆشان تێكچوونی ئاسایشیان ده‌وێت
مافیا و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه‌كان پاشاگه‌ردانییان ده‌وێت
دوژمنانیش ڕووخانی گه‌ل و نیشتمانیان ده‌وێت
ئه‌وه‌تا ئه‌م جۆره سووك و ڕیسوایانه به ده‌موچاوی هه‌زاران ماسكی جۆراوجۆره‌وه، وه‌ك گورگ له پێستی مه‌ڕدا چونه‌ته ناو قوتابیانی زانكۆكانه‌وه و خه‌ریكی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ن و خۆیان كردووه به فریشته، تەنیا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی فه‌قیر به‌كار بهێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تایبه‌ته‌كانی خۆیان و بە ناوی پاڵپشتییەوە خەریكی ئاژاوەگێڕی و تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێم و سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان و شێواندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگان، كه هه‌ر دوێنێ بوو ئه‌م سه‌ره‌تانانه داوای ڕووخانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد.
دیقه‌ت بده‌ن به ماسكه‌كانیانه‌وه، باسی چی ده‌كه‌ن:
گه‌نده‌ڵه‌كان باسی چاكسازی ده‌كه‌ن!
دزه‌كان باسی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ن!
خاكفرۆشان باسی دڵسۆزی ده‌كه‌ن!
خۆفرۆشان باسی ئه‌من و ئاسایش ده‌كه‌ن!
تلیاكفرۆشان باسی مامه‌ڵه‌ی خراپیی پۆلیس ده‌كه‌ن!
له‌شفرۆشه‌كان باسی شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن!
درۆزنه‌كان باسی ڕاستگۆیی ده‌كه‌ن!
تیرۆریستان باسی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن!
تێكده‌ره‌كان باسی سه‌قامگیری ده‌كه‌ن!
ترسنۆكه‌كان باسی ئازایه‌تی ده‌كه‌ن!
نامه‌رده‌كان باسی مه‌ردایه‌تی ده‌كه‌ن!
نه‌زان و گه‌مژه‌كان باسی عه‌قڵ و زانست ده‌كه‌ن!
سزادراو و تاوانباران چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهاتن له زیندانه‌كان ده‌كه‌ن!
بازرگانه سیاسییه‌كانیش باسی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ن!
ئیسلامییه سیاسییه‌كان نه‌فره‌ت له كوردستان و داوای به‌رگری له فەڵەستین ده‌كه‌ن!
قه‌ڵه‌م فرۆشان چاوه‌ڕوانی دوو دینار زیاتر له ئاغاكانیان ده‌كه‌ن!
دوژمنانیش بۆ ڕووخاندنی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سووك و ڕیسوایانه ده‌كه‌ن!
وەڵام بدەوه