Kurdistan Press - بە کشانەوەی کورد عێراق ئفلیج ده‌بێت بە کشانەوەی کورد عێراق ئفلیج ده‌بێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە کشانەوەی کورد عێراق ئفلیج ده‌بێت

كێشه‌كه‌ ته‌نها مووچه‌نیه‌

ئه‌حمه‌د گلی

چۆن له‌ڕابردوو ‌به‌رپرسانی شۆڤێنی عێراق, مافی كوردیان پێشێڵكردووه و دانیان به‌مافه‌كانی كوردا نه‌ناوه‌‌, روون و ئاشكرایه‌‌ نه‌ك ئێستا‌ له‌ داهاتووش ڕێز له‌ به‌ڵێن و واژۆی خۆیانناگرن و هیچ مافێكی كورد ناده‌ن.
ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌روو ئاڵۆزبوونی زیاتر و خراپتر ده‌روات, هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانویه‌كی نوێ شوڤێنیه‌كانی عێراق سزایی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن! سه‌ره‌ڕای چه‌ندین پۆستی گرنگ كه‌له‌ده‌ستی كورده‌.

گرنگه‌ بپرسین, بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا, فاكته‌ری شه‌رعیه‌تداننیه‌ به‌م حكومه‌ته‌ فاشسته‌ شۆڤێنیه‌یی عێراق ؟ 

مانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا, شه‌رعیه‌تداننیه‌ به‌م سته‌مه‌ی له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت؟

ئێمه‌ی كورد گرنگه‌ تێبگه‌ین, كێشه‌ی كورد له‌ عێراق كێشه‌یی لۆژیكیه‌‌ (عقڵیه‌ته‌) نه‌ تاك (شخص) , لۆژیكی ‌عه‌ره‌ب چی سونه‌بێت یان شیعه‌, كوردی پێ قبوڵ نیه‌, ئه‌وه‌ كورده‌ نایه‌وێت تێبگات و خۆمان به‌م عێراقه‌ كاول بووه‌ هه‌ڵواسیوه‌! 

پیلانی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌, زۆر له‌ ئه‌نفال و كیمیاباران مه‌ترسیدار تره‌! 

كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیی له‌سه‌ر ژیانی تاكی كوردی كوردی هه‌یه‌, به‌هۆی قه‌ڵه‌م فرۆش و میدیای به‌كرێگیراو و ئیرهابی فكری,  تاكی كورد ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانی نه‌ماوه‌! خۆشه‌ویستی بۆ خاك و ئاڵا نه‌ماوه‌! بڕوای به‌كوردبوون و پیرۆزیه‌كانی كوردستان نه‌ماوه‌! 

كێشه‌كه‌ ته‌نها مووچه‌نیه‌, ئه‌م پیلانه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌لۆژیكی كوردبوون كوردایه‌تی, پیلانه‌ بۆ ناشرین كردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردی, پیلانه‌ بۆ دروستكردنی نائارامی و ئاژاوه‌ گێریی, پیلانه‌ بۆ تێكدان و كۆتایی پێهێنانی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندینجار له‌ نوسین و وتاره‌كانی پێشووم ته‌ئكیدم كردووه‌ گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا بكشێته‌وه‌, ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌, مانه‌وه‌ی كورد له‌به‌غدا, مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

به‌كشانه‌وه‌ی كورد نه‌ك حكومه‌تی عێراق ئفلیج ده‌بێت, به‌ڵكو ده‌بێته‌ رووداوێكی جیهانی و دانانی سنورێك بۆ ئه‌م سوكایه‌تی پێكردنه‌ی‌ شۆڤێنیه‌كانی عێراق به‌ خه‌ڵكی كوردستان. 

گه‌ر هۆكار یه‌كده‌نگ نه‌بوونی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كوردیه‌كانه‌, ده‌ی روونه‌ هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كوردی, به‌شێكن له‌و پیلانگێرییه‌ی بۆ نه‌مانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه