Kurdistan Press - دوێنێ کورد لەھاوکێشەی سیاسەت دا نەبوو، کەس حسابی بۆ کورد نەدەکرد دوێنێ کورد لەھاوکێشەی سیاسەت دا نەبوو، کەس حسابی بۆ کورد نەدەکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوێنێ کورد لەھاوکێشەی سیاسەت دا نەبوو، کەس حسابی بۆ کورد نەدەکرد

نەتەوەیەکی مردو بوین لەدیدی جیھاندا، ئەنفال دەکراین ھەمو جیھان بێدەنگ دەبون، زیندەبەچاڵ دەکراین ھەموو جیھان چاویان دادەخست بۆ ئەوەی چاویان ھیچ نەبینێت، ھاواری کورد لەژێر ئەشکەنجەدان دەچوو بۆ ئەوپەڕی ئاسمان کەچی ئەوانەی لەسەر زەوی گوێیان دەگرت بۆئەوەی گوێیان لەوھەوارە نەبێت، برسی دەکران خۆیان تێربون ئاگایان لەسکی برسی کورد نەبوو.

سەرکردەکانی شۆڕش دەرگا بەدەرگا لە وڵاتانی جیھانیان دەدا کەچی کەس ئامادەنەبوو دەرگا بکاتەوە گوێ لە پرس و ئازاری  کورد بگرێت بەدەستی داگیرکار چونکە ئەسلەن لای ئەوان شتێک نەبوو بەناوی نەتەوەی کورد، نە ئاگایان لەکورد بوو، نەحسابیان بۆ کورد دەکرد، وخێروبێری کورد لەسەر خۆیان دابەشدەکرد وڵاتی کوردیان وەکو کێکێک لێ کربو ھەریەکیان پارچەیەکیان بۆخۆیان دەبرد.دوێنێ وڵاتانی زڵھێز کوردستانیان 
پارچە پارچەکرد وھیچ حسابیان بۆ پرسی کورد نەکرد، 

ئەمڕۆ پرسی کوردی بووە پرسێکی جیھانی وڵاتێکی زڵھێزی وەکو فەرەنسا بایەخێکی زۆری بەکورد دەدات، کە ھەر ئەمڕۆ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا لەسەر پرسی کورد کودەبێتەوە، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد دەدات کە له‌ لایه‌ن بەشێک لە پەرلەمانتارانی فەرەنسا ئاماده‌ كراوه. 

ھەروەھا 
فەرەنسا و زۆربەی وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بانگھێشتی فەرمی بۆ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت  دەنێرن وەکو یەکێک لەگرنگترین سەرکردەکانی عێراق و ناوچەکە لەگەڵی کۆدەبنەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە، جیھان بەگشتی بۆ ھەر پرسێک لەناوچەکە و عێراق حسابی تایبەت بۆ ھەرێمی کوردستان وسەرکردایەتی کورد دەکەن بۆ بەرقەڕارکردنی ئاسایش و ئارامی لەناوچەکە. 

 ھەرچەند چواردەورمان دەیانەوێت وەکو جاران کورد لەھاوکێشەی سیاسەت دوربخەنەوە بەڵام وڵاتان ئەوە دەزانن کە ھیچ پرسێک لەناوچەکە بەبێ کورد چارسەر نابێت، ئەمڕۆ سەرکردایەتی کوردستان بەسیاسەتی نەرم و دیبلۆماسیت و ستراتیژیەتی سەردەم مەلەفی کوردی ھەڵگرتوە ھەنگاو بەھەنگاو پیشانی جیھانی دەدات، کەشتی کورد لەناو ڕوباری ئاگری چوار دەور بەرەو کەنارێکی ئارام دەبات لە نوقومبونی ئەوان دەپارێزێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه