Kurdistan Press - مەسرور بارزانی ئومێدێک بۆ سەردەمى بێ ئومێدى و فریادڕەس لەکاتی تەنگانەدا مەسرور بارزانی ئومێدێک بۆ سەردەمى بێ ئومێدى و فریادڕەس لەکاتی تەنگانەدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی ئومێدێک بۆ سەردەمى بێ ئومێدى و فریادڕەس لەکاتی تەنگانەدا

مەسرور بارزانی، ھێشتا لە بەھاری تەمەنی حوکمڕانی خۆی  بوو قەیران بەدوای قەیران توشی کابینەکەی بونەوە، نەیارەکانی بە ئومێدبون کەتەمەنی بەھاری تەواو ناکات کابینەکەی پەکی دەکەوێت و حکومەتەکەی نامێنێتەوە، بەڵام ئەو بەشێوەیەک ھەڵسایەوە کە یار و نەیارەکانی چاوەڕێی ئەو ھەڵسانەوەی نەبون. 
ھیچ قسەیەکی بێ کرداری نەکرد بەڵکو کردارەکانی ھەمیشە قسەیان دەکرد بەداھاتوویەکی باشتر و کوردستانێکی بەھێزتر دەدوان.  

مەسرور بارزانی جارێک ووتی ئامادەم بەتەنھاش بەرپرسیارێتی ھەڵگرم، ھەرگیز لەبەرپرسیارێتی ڕاناکەم. 
ھەر لە دەسپێکی کابینەکەی کۆرۆنا دەرکەوت ھەڕەشەی پەک خستنی ئابوریەکەی کرد، نەوتی بۆ کەمترین نرخ لەمێژوو دا دابەزاند کە شادەماری داھاتی ھەرێمی کوردستانە و ھەموو سەرچاوەکانی تری داھاتی سفرکرد، ئەمە جگە لە قەیرانە دەستکردەکانی ناوخۆ کەنەیارەکانی دروستیان دەکرد بۆ ئەوەی قەیرانەکان قوڵتربکەن بەئومێدی پەکخستنی یەکجاری کابینەکەی. 

لەلایەکەوە بەغدا ئەو کەمە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی، لە ناوخۆش لەھەمو لایەکەوە بەڕادەستبونی ھەرێم بە بەغداوە گرتبویان، ھەر ڕادەستبون ڕادستبوونیان بوو چاوەڕێی سەعاتی سفر بوون گەر ھەرێم ڕادەست نەبێت بەغدا بەزەبری ھێز دەست بەسەر ھەرێم دەگرێت. 
لەملا و لەولاوە باسی بەیت و بالۆرەی نەتەوەییان دەکرد دەیان ووت کاتی ختوکەدانی ھەستی نەتەوەیی نیە داوای لامەرکەزیان لەھەرێم دەکرد بۆ ئەوەی مەرکەزبن لەگەڵ بەغدا بە بیانوی موچە، لەپەرلەمانیش دەیان ووت ئیدی حکومەت نەک بە چل پەنچا ڕۆژ جارێک بەڵکو بەوەرزێکیش ناتوانێت موچە بەلێبڕینەوە دابەش بکات. 
بەڵام 

مەسرور بارزانی بەچاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجیەکانی حکومەت بەپلان و ستراتیژیەت لەیەکەم ھەنگاوی دا موچەی مانگانەی جێگیرکرد و لێبڕینی موچەی نەھێشت بەبێ ئەوەی یەک دینار قەرزبکات گەورەترین کارتی دەنگدانی حیزبەکانی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن سوتاند کە ئیدی موچە تێکەڵی بانگەشە نەکەن. 
دەستی بە ئاوەدان کردنەوەی کوردستان کرد لەھەموو شارەکانی کوردستان بەچەندین پرۆژەی ستراتیژی بەڕێگاو بانی سەردەم و بەدانانی سایلۆ ئاسایشی خۆراکی زامنکرد. ئابوری کوردستانی لەسفرەوە بوژاندەوە، ژێرخانی بەھێزی ئابوری دروستکرد بە گەواھیدەری نەیارەکانی کە تا دوێنێ دەیان ووت ژێرخانی ئابوری ھەرێم سفرە ئیدی ھەڵناسێتەوە، ئەمڕۆ دەڵێن حکومەت دەبێت دەرماڵە بۆ قوتابیان بگەڕێنێتەوە چونکە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاد دەکات دەتوانێت قەرز و سلفەش بە خەڵک بدات.  

مەسرور بارزانی ھەرگیز بەدوای چارەسەری کاتی نیە، شتێک ناکات کە وەکو دەستکەوتێک بۆخۆی لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاری بھێنێت کە سروشتی سیاسەتی ھەرێم و عێراقی پێ ناسراوە بەڵکو ئەو دەیەوێت بەپلان چارەسەری ھەمیشەیی بکات، بناغەیەکی تۆکمەی حوکمرانی دروست بکات بۆ ئەوەی ئیدی قەیرانە سروشتی و دەستکردەکان ھەڕەشەی لەناوبردنی بناغەکەی نەکەن و بگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر. 

لەسەروی ھەموو ئەمانەش ئامانجی سەرەکی جەنابیان حوکمڕانی ھەرێم بە سیستەم بکات، کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاغا و کوێخا بھێنێت کار بەدامەزراوە فەرمیەکان بکرێت، کەس لەسەروی یاسا نەبێت، و دەستی حیزب و شەخس لە حوکمڕانی دا نەھێڵێت، کە جاران ھەر قردێلەی پڕۆژەیەک دەھ دەستی شەخسی حیزبی پێوە بوو کە ئێستا تەنھا دەستی حکومەتی پێوەیە بەبێ دەستی شەخس و حیزب. 
ھێشتا زۆر ماوە بیکات کەموکورتیش ھەن بەڵام ڕۆژ بە دوای ڕۆژ مانگ بەدوای مانگ ساڵ بەدوای ساڵ ھەنگاوی باشترکردن و نەھێشتنی قەیران و کەموکورتیەکانی دەھاوێشیت کە ھەموو ئامانجی جەنابیان کوردستانێکی بەھێز نمونەی نەبێت لە ھەموو ناوچەکە دروست بکات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه