Kurdistan Press - ئۆکەی پارتی و سەرۆک کومار ئۆکەی پارتی و سەرۆک کومار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئۆکەی پارتی و سەرۆک کومار

بردنی دوو کورسی بەشیێوەیەکی نایاسایی لەلایەن سەرۆک کومارەوە بۆ حیزبێکی دیارکراو ھیچ توشی شۆک نەبوم، سەرۆک کومار لەدلسوزی بۆ یەکێتی دوو کورسی لەپارتی نەبردووە چونکە سروشتی ئەو دڵسوزی بۆ ھیچ شەخس و حیزبێک نیە بەڵکو تەنھا دڵسوزی بۆ کورسی و پلە و پۆست بۆ شەخسی خۆی ھەیە. بۆ بەرژەوندی شەخسی خۆی ھەر جارەو لای بەرەو و حیزبێکە، بەرەی کوردی یان عەرەبی وشیعە یان سونە ئیسلامی یان عەلمانی ھیچ جیاوازی نیە لای تەنھا بەرژەوەندی ئەو پارێزراوبێت.

 لەدوای ڕۆخانی ڕژێمی بەعس سەرۆک کومار یەکەم کەس بوو لەناو حیزبە کوردیەکان داوای ھێز جولاندن دژی پێشمەرگە  بکات کەکاتی خۆی سەرۆک کوماری ئێستا پێشنیاری بەمالکی دا ھێزی دیجلە دژی پێشمەرگە بجوڵێنێت. ھەر ئەوەش نا سەرۆک کومار یەکەم کەس بوو پێشنیاری بۆ عەبادی کرد کە دەنگی 93% خەڵکی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێگای دادگاوە ھەڵبوەشێنڕێتەوە. 
جگە لەمەش کاتی پاپای ڤاتیکان سەرەدانی عێراق کرد سەرۆک کومار دەستکەوتی پێشمەرگە کە پارێزگاریکردن بوو لە  برا مەسیحیەکان خاچیان لەسەر شانیان دانابو بۆ سوپای ڕاکردوی عێراق دزی.

سەرۆک کۆمار ھەمیشە ئامادەیە وەکو ئاڵا بڵێت ئەسەدیم بۆ ئەوەی ڕەزامەندی شیعە بەدەست بھێنێت، کە چوو لای سونە دەڵێت شیعە کافرن حسن و حسێنیان شەھیدکردووە زۆلمیان لەنەوەی پێغەمبەر کردوە چۆن لەئێمە ناکەن. بەشیعە و سونە دەڵێت سەربەخۆیی بۆ کورد حەڕامە نابێت عێراق پارچە پارچە بکەن و لاوازبکەن فیتنە لەناو گەلی عێراق دا دروست بکەن کە ئەوە دژی ھەموو بنەماکانی ئیسلامە. 

سەرۆک کومار وەفای بۆ ئەو حیزبە نەبووە کەلەھیچەوە کردی بە ھەموو شت، وەفای بۆ ئەو حیزبە نەبوو کەخۆی دامەزراند بەدارو بەرد و ھاودیدەکانەوە فروشتی، وەفای بۆ کورد نەبووە ھەمیشە دڵی لای بێگانە و داگیرکاربووە دەستکەوتەکانی کورد بۆ دەدزێت.
جا بردنی دوو کورسی بەشێوەیەکی نایاسایی لەپارتی زۆر بەئاسایی وەربگرن گەر پارتی ئوکەی بۆ بکردایە کە پشتیوان دەبن کەجارێکی تر سەرۆک کۆمار دەبێت دڵنیابن نەک کورسی لە حیزبە کوردیەکان کورسی شیعە و سونەش بەحیزبی خۆشەوە بۆ پارتی دەھێنا. بەڵام پارتی قەد ئۆکەی بۆ کەسێک ناکات کە لەبەرژەوەندی کورد نەبێت و دژی کوردستان بێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه