وڵاتان بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان لە ھاوکێشەی نێودەوڵەتی پەرەی زۆر بە توانەکانی سەربازەکانیان دەدەن، بودجەیەکی زۆری بۆ سەرف دەکەن، ھەموو پێداویستیەکی جەنگی بۆ دابین دەکەن ھەر چەندە لەم زەمانەدا کە سەدەی بیست و یەکە شەڕی ڕاستەوخۆ لەنێوان ھیچ وڵاتێک دا ڕونادات بەڵام ھەمیشە لە ڕوی سەربازیەوە ئامادەن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی زیاتر بە توانەکانی سەربازەکانیان بدەن لەپێناو دەستبەرکردنی ئامانجەکان و بەرژەوەندیەکانی نیشتیمان و پاراستنی پێگەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەیان.
لە شەڕی داعش ناوی پێشمەرگە بەھەموو گوێی گەیشت بەھۆی قارەمانی و چاونەترسی کە ئاسایشی ناوچەکەی لەھەڕەشەکانی داعش پاراست، لەئاسمان فرۆکەکانی ھاوپەیمانان شەڕیان دەکرد لە شەڕی زەمینیش یەک ناوت دەبیست کە پێشمەرگە بوو بۆ یەکەم جار ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، جیھان حشدی شەعبی وەکو پرۆژەیەکی شیعی سەیر دەکرد و سوپای عێراقیشی بەڕاکردو ناو دەبرد تەنھا ناوی پێشمەرگە بەقارمانێتی دەنگ دابۆیەوە کە تاکە ھێزبوو لەجیاتی ھەموو جیھان بەرگری لەمرۆڤبون و پێکەوە ژیانی ئاسایشی ناوچەکە بکات ڕێگری بکات کە ھەڕەشەکانی داعش سنورکانی ئەوانیش ببڕێت کە ئەوکات بەھیچ ھێزێک لەناو نەدەچوو.
پێشمەرگە بوو بەڕەمزی ئاشتی و پێکەوەژیان و پێگەیەکی بەھێزی بۆ ھەرێمی کوردستان لەھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی دروستکرد ئیدی کورد بە پێشمەرگە ناسرا لای جیھانەوە، ھەتا سەرۆکی بەھێزترین وڵاتی جیھان ترەمپ بە سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی ووت جەنگاوەری مەزن، کە بەمانای ئەوەی کورد سەربازی«پێشمەرگە»ی شەڕکەرن و ئازان و ئەو ناوبانگیەی لە شەڕی داعش بەگوێی ھەموو جیھان گەیشتووە، ھەتا سەرۆکی بیلاروسیا لەسەر سنورەکانی ووتی گەر چەک بگاتە دەستی کۆچبەران مەترسی زۆر دروست دەبێت چونکە کورد لەناو ئەو کۆچبەرانە دان کە جەنگاوەر و شەڕکەرن.
دوای ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر بۆشاییەکی ئەمنی زۆر دروست بووە لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە شانە نوستوەکانی داعش ماوە بەماوە چالاکیەکانی خۆیا لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدەن.
بەڵام ماوەیەکە بەتایبەتی دوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ڕکابەری زۆری نێو ماڵی شیعە لەدەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بوە بەهۆی ئەوەی ئاراستەی ھێرشەکانی داعش تەنھا بۆ سەر پێشمەرگە بێت .کە لەبەرچاوی ئەوان لەنزیک سەنگەرەکانی ئەوان پێشمەرگە شەھید دەکەن.
کە ھەریەکەیان بەئامانجی کورد بە ئاراستەی ئەوان بشکێنەوە کە بەھۆی ئەوەی کە مەحاڵە ھیچ حکومەتێکی عێراقی بەبێ کورد پێکبھێنرێت، ھەروەھا دەیانەوێت کورد نەرمی بنوێنن لەھەندێک مافەکانی خۆی خۆشبێت بەتایبەتی دۆخی شنگال و کەرکوک وەک خۆی بھێڵنەوە و ئاسایی نەکرێنەوە ھەر لە ژێر دەسەڵاتی میلیشیایەکان بمێنێتەوە کە ئەجێندای چەند وڵاتێکی دەرەوەی عێراق جێبەجێ دەکەن.
پێشمەرگە دەبێت ھۆشیارانە تر مامەڵە بکات و کەم تەرخەمی نەنوێنێت لەسەنگەرەکاندا زیاتر بە ئاگابێت، چونکە شەڕی داعشی ئێستا و داعش کەسەرەتا ھات جیاوازە، ئێستا زیاتر بۆ یەکلایی کردنەوەی ھاوکێشەی دەولی و ھەرێمی یە، و پێویستە سەرکردایەتی کورد ھەموو پێداویستیەکانی شەڕ بۆ پێشمەرگە دابین بکات بودجەی زیاتری بۆ تەرخان بکات لە ھیچی کەم نەبێت بۆ ئەوەی کورد لەم ھاکێشەیەدا نەبێتە خەڵوز و بەرگری لەپێگەی نێودەوڵەتی خۆی بکات کە پێشمەرگە دروست کردووە. ھونەری شەڕکردن زۆر گرنگە، کە ھەموو کات سروشتی پێشمەرگە بە بەرگریکارانە ناسراوە ھەندێک جار دەبێت بگۆڕێت بۆ ھێرش بردن، گورزێکی گەورە و لە ناکاو لە چەقی ھێزی نەیارەکانی بدات بە جارێک پەکی بخات، جار جاریش وەکو نمایشێک ھێزی خۆی دەربخات بۆ ئەوەی ترس و لەرز بخاتە نێو دڵی دوژمنەکانی بەئاسانی جورئەت نەکەن ھێرش بکەن .
ھەر پێشمەرگەیە دەتوانێت پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بکات لەھاوکێشەکانی نێودەوڵەتی بۆ دەستبەرکردنی ئامانجەکان و پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی، بۆیە پێویستە ھەم پێشمەرگە زیاتر بەئاگا ھۆشیارانەتر بێت ھەم حکومەتی ھەرێم و سەکردایەتی کورد زیاتر چاویان لە پێشمەرگەبێت ھەم ژیانیان باشتر بکەن ھەم زیاتر پێداویستی جەنگیان بۆ دابین بکەن و ڕاھێنانی زیاتری سەردەمانە بەپێی واقیعی ناوچەکە بەپێشمەرگە بکرێت چونکە شەڕ بەتەنھا ھێز یەکلایی ناکرێتەوە بەڵکو ھونەری شەڕ نەخشەدانانی شەڕ کرۆکی سەرکەوتنی شەڕ و جەنگە.
وەڵام بدەوه