Kurdistan Press - عێراق ئەو وڵاتەی چاوەڕوان دەکرا ببێتە بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست عێراق ئەو وڵاتەی چاوەڕوان دەکرا ببێتە بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق ئەو وڵاتەی چاوەڕوان دەکرا ببێتە بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

، کەچی بوو بەخراپترین و وڵات لەھەموو ناوچەکە، ئەو وڵاتەیە کەبەشادەماری ئابوری ناوچەکە ناسراوە چاوەروان دەکرا قەرز بە وڵاتانی ناوچەکە بدات، کەچی لەماوەی چەند ساڵێکی کەم زیاتر لەسەدو پەنجا ملیار دۆلار قەرزار بوو ، لەناو قەرز و گەندەڵی دا غەرق بووە، 

عێراق، تەنھا لەسەر کاغەز وڵاتە، ئەگەر نا بەتەواوی 
پرەنسیپەکانی وڵاتی لەدەست داوە، بەشاریش ناچێت، بەڵکو گوندێکی وێرانە ، کەس بەکەس نیە، خاوەنی چەمکی فیدڕاڵیە کەچی شۆڤێنی ترین وڵاتە زۆرینە حوکم دەکات و کەمینە قوت دەدات، خاوەنی سوپایەکی گەورەیە کە نیوەی داھاتی وڵاتی بۆ سەرف دەکرێت، کەچی سوپاکەی بوە بەبارمەتە بەدەستی گروپە میلیشیاکان، خاوەنی حکومەتێکی گەورەی پڕ وەزیر و سەرۆکە، کەچی حکومەتەکەی تەنھا ناوە ھیچ دەسەڵاتی نیە، 
‎سەرۆک کۆماری ھەیە، کەچی سەرۆک کۆمار بڕیارەکانی تا سەقفی کۆشکەکەی ناڕوات، سەرۆک پەرلەمانی ھەیە، کەچی سەرۆک پەرلەمان نازانێت کەی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکرێت، سەرۆک وەزیرانی ھەیە، کەچی سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی فەرمانبەرێکی ئاسایی نیە! سەرۆک حیزبەکان بڕیار بەدەستن، 

‎عێراق، ئەو وڵاتەی یەک مەتری خاکەکەی نابینی نەوتی لەژێرەوە نەبێت، ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل ھەناردە دەکات، کەچی ھەندێک لە شارەکانی ڕێژەی ھەژاری 50% تێپەڕیوە و ڕێژەی ژێر ھێڵی ھەژاری لە لوتکەیە، عێراق ئەو وڵاتەی لەجیاتی چاکسازی بکات بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجە، دراوەکەی شکاند لەسەر حسابی فەرمانبەر و ھەژارەکانی وڵات کورتھێنانی بودجەی پڕکردەوە! تاکە وڵاتە ھەرچەند پارە و خێرو بێری زیاتر بێت شارەکانی وێرانتر دەبن بێبەش دەبن لەھەمو خزمەتگوزاریەک، ئەو وڵاتەی خاوەنی باشترین دەستورە بەڵام کاری پێ ناکات نایەوێت ببێت بەخۆی و وڵاتی یاسا سەروەر و خاوەن دەستور بەڵکو ھەر دەیەوێت ئەم وئەوی تر بێت، عێراق ئەو وڵاتەی چاوەڕوان دەکرا ببێتە بوکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەچی بوو بەخراپترین و وێرانترین وڵات لەھەموو ناوچەکە، ئەو وڵاتەیە کەبەشادەماری ئابوری ناوچەکە ناسراوە چاوەروان دەکرا قەرز بە وڵاتانی ناوچەکە بدات، کەچی لەماوەی چەند ساڵێکی کەم زیاتر لەسەدو پەنجا ملیار دۆلار قەرزار بوو ، لەناو قەرز و گەندەڵی دا غەرق بووە، 

‎عێراق، نە سەروەری ھەیە ھەرجارەو لای وڵاتێک و گروپەکانی میلیشیا سەروەری پێشێل دەکات، نەئاسایشی ھەیە، نەئارامی ماوە 
‎ھیچ شتێکی نیە، تەنھا لە حیزب دا بێ ڕکابەرە سەدان حیزبی ھەیە بەڵام ھیچیان بەکردار عێراقی نین ھەریەکیان ئەم و ئەوی ترن ئەجێندای وڵاتانی تر جێبەجێ دەکەن لەسەر حسابی خێروبێری عێراق، عێراقچیکانی خۆمان لەکوردستان ھێشتا پێتان وایە عێراق وڵاتە! وڵات گەر قسەی بکردایە حاشابونی خۆی لەعێراق دەکرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه