کەرتی کارەبا زیاتر لە سێ دەیەیە بە یەکێک لە گەورەترین گرفت و ئاڵنگاریەکانی بەردەم حوکومەتی هەرێم دادەنرێ و ساڵانە سەرەرای تەرخان کردنی بودجەیەکی زۆر و هێزێکی بەرچاوی مرۆییەوە، بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.
بە دیوێکی تریشدا هێشتا رۆشنبیری هاوڵاتیان بە گشتی دەربارەی دەست پێوەگرتن یا خەرجیەکانی کارەبای بەکارهاتوو لە ئاستی پێویستدا نەبووەو لە بۆشایی و مقۆمقۆدا ماوەتەوە.
بۆیەش هاوکاری و پشتگیری کردنی هاوڵاتیان یەکێکە لە مەرجەکانی سەرخستنی هەر جۆرە دەست پێشخەری و پرۆژەیەکی چارەسەری لە لایەن حوکومەتەوە.
هەنگاوی حوکومەتی هەرێم بە گرینگیدانی بە کەرتی کارەباو دەرهێنانی لە نێو ئەو مۆتەکە و چوارچێوە چەقبەستوویەی ساڵانێکە وەک ژانەسەر و گرفتێکی چارەسەرنەکراو بەرۆکی هەرێم و هاوڵاتیانی گرتووە، دەکرێ ببێتە هیوایەک بە ئاڕاستەی چارەسەری یەکجارەکی ئەم کەرتە و دابین کردنی کارەبای پێویست بۆ هاونیشتیمانیانەوە.


وەڵام بدەوه