بەشێکی گەورەی رووبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن کۆمەڵە کەسانێکی ئاژاوەگێڕ و بەکرێگیراوو گێرە شێوێنەوە بۆ مەرامی سیاسی و شەخسی بە بارمتە گیراوە.
ژەهراوی کردنی پانتای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە لێدوانی بێ بنەماو مقۆمقۆی ئەم و ئەوو وتی وتی کەسانێک خۆیان بە چالاکوان و خەمخۆری گشتیەوە لەقەڵەم دەدەن، کردارێکی ناپەسەند و نائەخلاقیە.
بەداخەوە پێشکەوتنی ژیان و تەکنۆلۆجیاو دوا داهێنانەکانی بواری ئایتی، سەرباری ئاسان کردنەوەی ژیان و بچووک کردنەوەی دونیا، هەنوکە بووە بە ئامرازێکی خراپ بۆ ئاژاوەگێڕی و گێرەشێوێنی و تێکدانی هارمۆنیاو جوانیەکانی ژیان و بڵاوکردنەوەی رق و قین و دوژمنکاری و وێران کردنی پێکەوەژیانەوە.
وەڵام بدەوه