Kurdistan Press - مێسی چۆن باڵۆن دوری ھەشتەمی بەدەستھێناوە؟ مێسی چۆن باڵۆن دوری ھەشتەمی بەدەستھێناوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مێسی چۆن باڵۆن دوری ھەشتەمی بەدەستھێناوە؟

رۆژنامەی mediapartی فەڕەنسی چەند زانیاریەكی مەترسیدار و نهێنی سەبارەت بە یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پاڵپشتی لیۆنێل مێسیان كردووە، بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، پاسكال فیرێ، سەرنوسەری پێشووی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و بەرپرسی رێكخستنی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵەكانی 2020 و 2021 سوودی لە یانەی پاریس سانجێرمان وەرگرتووە.

بەپێی زانیاریەكانی mediapart، پاسكال سوودی لە بانگهێشتكردنی بۆ یارییە گەورەكانی وەك پاریس و دۆرتمۆند وەرگرت، هەروەها بەدەستهێنانی گەشتێكی تایبەتی بۆ قەتەڕ لەگەڵ پێدانی هەموو خەرجییەكان كە لەلایەن حكومەتی قەتەرەوە.

لە درێژەی راپۆتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، هەموو ئەو فشارانە و خەڵاتانە بۆ ئەوە بووە كە مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، لە پەیامێكدا كە یەكێك لە ئەندامانی ئیدارەی پاریس سانجێرمان  بۆ ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكەی ناردووە، تێیدا هاتووە; فشار دەخەینە سەریان، با نانی نیوەڕۆ لەگەڵ پاسكا بخۆین. هەروەها لە دوای ئەوە، پاسكال فیرێ بوو بە بەڕێوەبەری راگەیاندنی تیپی یەكەمی پاریس سان جێرمان. لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، دارمانین یارمەتی پاریس سانجێرمانی داوە بۆ ئەوەی لە پێدانی باج و خەرجییەكان دووربن، لە گواستنەوەی نێیمار لە ساڵی 2017.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه