Kurdistan Press - ھەموو شتێک لە نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات ھەموو شتێک لە نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەموو شتێک لە نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سان جێرمان کۆتایی ھات

‎ھەموو شتێک لە نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سان جێرمان  کۆتایی ھات، کۆتا وەزرییەتی لەپاریس.

دانیال ریۆلۆ، رۆژنامەڤانی تۆڕی ئاڕ ئێم سی سپۆرت، بابەتی سەرکێشییەکەی پاریسییەکان بۆ هێشتنەوەی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکەیان کۆتایی هاتووە و ئیدی هیچ گومانێکی تێدا نییە کە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و یانە پاریسییەکە گەیشتووەتە کۆتایی.

وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، بەڕێژەی سەدا سەد ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێدەهێڵێت و بەرپرسانی پاریسیش هیچ هیوایەکیان نەماوە بۆ ئەوەی بتوانن هیچ شتێک بگۆڕن.

کیلیان ئێمباپێ کە ماوەی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا بڕیارەکەی سەبارەت بە داهاتووی خۆی رانەگەیاندووە و بەپێی سەرچاوەکەش کیلیان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رۆیشتنی خۆی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان رادەگەیەنێت.

بێگومان ریال مەدرید نزیکترین و بەهێزترین بەربژێرە بۆ پەیوەندیکردنی ئێمباپێی تەمەن 25 ساڵان بە ریزەکانییەوە، چونکە خەونی منداڵیی ئەو یاریکردنە بۆ یانەی شاهانە.

پێشتر راپورتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە کە کیلیان ئێمباپێ شوێنی مانەوەی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دیارییکردووە، هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هیچ پێشڤەچوونێکی بەخۆیەوە نەبینیووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه