د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان لەگەڵ ئایدن ئۆستان، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردسـتان بە وەکالەت لە وڵاتـی ئیسپانیا کۆبۆوە.
لە دیداری نێوانیاندا باس لە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان دەستەی وەبەرھـێنان و نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیـسپانیا کرا کە ھانی وەبەرھـێنەرو کۆمپانیاکانی وڵاتەکە بدرێت بەمەبەستی کاری وەبەرھـێنان لە ھەرێمی کوردستان.
بڕیارە لە داھاتوودا لە رێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، لە وڵاتی ناوبراو ژمارەیەک وەبەرھێنەر لە سێکتەرەکانی تەندروستی و وەرزشی کاری وەبەرھـێنـنا بکەن لە ھەرێمی کوردستان بە کردنەوەی چەند قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی بە مەبەستی مەشق و راھـێنان کە لە لایەن ئەتلهتیكۆمەدرید سەرپەرشتی دەکرێن.
وەڵام بدەوه