سه‌رۆكی ئه‌مەریكا هۆشداری دەداتە ئێران كە "هیچ ره‌فتار و هه‌نگاوێكی تاران به‌بێ وه‌ڵام نابێت".
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تێكساس بەمەبەستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه زیان پێگه‌یشتووه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته، كه به‌هۆی ره‌شه‌باوه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سنووری عێراق - سوریا، رایگه‌یاند "هیچ ره‌فتار و هه‌نگاوێكی ئێران به‌بێ وه‌ڵام نابێت".
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گوتیشی "ئێران ناتوانێت خۆی له سزا بشارێتەوە".
ئەم گوتانەی جۆو بایدن دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە 25/2/2021 ئەمەریكا لە ناوچەی سنووری سووریا -عێراق، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی بۆردومان كرد.
دوای ھێرشەكە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، فڕۆكە جەنگییه‌كانیان چەندین ھێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژھەڵاتی سووریا، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ھێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كارمەندانی ئەمەریكی لە عێراق.
جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی: "هێرشەکانمان پەیامێکی روونە و سەرۆکی ئەمه‌ریکا پارێزگاری له ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، کاتێك دەکەونە بەر هه‌ر هەڕەشەیه‌ك".
جه‌ختیشیكرده‌وه، سەرۆك بایدن مافی وەڵامدانەوەی هەیە لەهه‌ر کات و شوێنێك کە پێی گونجاوە.
وەڵام بدەوه