میخائیل شیریمیت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دۆما (په‌رله‌مان)ـی رووسیای سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، داوا له ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ده‌كات، هه‌لێكی مێژووی هاتووه‌ته به‌رده‌می و په‌له بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رووسیا به ئاژانسی (نۆڤۆستی) وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، مه‌سك پیاوێكی سیاسی و ژیر و بزنسمانێكی به‌ڕێزه، له‌پێناو گۆڕینی جیهان به‌ره‌و باشتر، پێویسته ئه‌و هه‌له مێژووییه له ده‌ست نه‌دات و خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات و ببێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه رووسیه، "مه‌سك هه‌لی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ونی دزراوی ئه‌مه‌ریكای نادیموكراتی هه‌یه، من پێموایه ده‌نگ و پێشنیازه‌كانی بۆ ئاشتی له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه پێشوازی لێكراوه
پێشتریش ملیادێری جیهانی ده‌یڤد ساكس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیبووی، ئیداره‌ی بایدن خه‌ریكه پلانه‌كه‌ی مه‌سك له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئۆكرانیا پێڕه‌و ده‌کات
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر زووتر پلانه‌كه‌ی مه‌سك جێبه‌جێكرابا، رێگری له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی دیكه ده‌كرا"
پلان و پێشنیازه‌كه‌ی مه‌سك بریتی بوو له ئه‌نجامدانی راپرسی له ناوچه‌كانی دۆنباس، خێرسۆن، زاپۆریژیا و نیوه‌دوورگه‌ی كریمیا له چوارچێوه‌ی رووسیا، به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
وەڵام بدەوه