Kurdistan Press - پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست : تاكە دۆستى ئەمەریكا لە ناوچەكە تەنیا كوردە پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست : تاكە دۆستى ئەمەریكا لە ناوچەكە تەنیا كوردە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست : تاكە دۆستى ئەمەریكا لە ناوچەكە تەنیا كوردە

پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاپۆرتێكدا ڕای گەیاند، بەشێكی گەورەی ستراتیجی ئێران ئەوەیە كە هەژموونی ئابووری و سەربازیی خۆی لە عێراقدا زیاد بكات، بەتایبەتی بە كردنەوەی ڕێڕەوێكی وشكانی بۆ سووریا، بۆ لەناوبردنی هاوپەیمانییەكانی ئەمەریكا و هاوكارەكانی لە ناوچەكەدا.

ڕاپۆرتەكە داوای لە ئەمەریكا كردووە، "بەهەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی هەژموونی ئێران ببنەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە عێراق و ئێران پێوەندییەكی ئابووری گرنگیان هەیە، لەوانەش عێراق دووەم گەورەترین هاوردەكاری كەلوپەلی ئێرانە و عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە گازی سروشتی و كارەبای ئێران دەبەستێت".

زۆر لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق، پێوەندییان لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەتایبەتی ئەو میلیشیا عێراقییانەی كە لە ژێر ناوی "حەشدی شەعبی"دا پارەیان بۆ دابین دەكرێت، لە ناویاندا "عەسائیب ئەهلی حەق و حزبوڵا" كە هێرشی مەترسیدار دژی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ئێران ستراتیجێكی یەكگرتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێڕەو دەكات، پێویستە ئەمەریكا ستراتیجێكی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پرسە ئامادە و جێبەجێی بكات، "ئەم پرسە بێ هاوكاری و دۆستایەتی زیاتری ئەمەریكا بۆ كورد لە ناوچەكەدا نایەتە دی، چونكە تاكە پاڵپشتییەكی راستینەی ئەمەریكا لە ناوچەكە هەبێت تەنیا كوردە، كورد دەتوانرێ ئەو متمانەیان پێ بكرێت، بۆیە نەك نابێت دەستبەرداریان بن، بەڵكو دەبێ پاڵپشتی زیاتریان بكرێتـ تا لە مەترسی وڵاتانی دراوسێیان بپارێزرێن".

ئەمە لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەزە، هێرشی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر بارەگاكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا زیادیان كردووە. ئەمەریكاش لە وەڵامدا ژمارەیەك لە بنكەی میلیشیاكانی كردووەتە ئامانج،  لە دواین هێرشدا ئەمەریكا بنكەی لیوای 12ی میلیشیاكانی حەشدی لە بەغدا كردە ئامانج، لە ئەنجامدا سێ سەركردەی باڵای حەشدی شەعبی كوژران و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه