Kurdistan Press - جۆ بایدن ڕێگەی دیكە دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو گروپانە جۆ بایدن ڕێگەی دیكە دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو گروپانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جۆ بایدن ڕێگەی دیكە دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو گروپانە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەمەن چی ڕووی دا؟
دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایش پرۆژەیەكی ئەمریكای بۆ رووبەڕووبوونەوەی حووسییەكان لە دەیاری سوور پەسەند كرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەكانی ئەمڕیكا و بەریتانیا زیاتر لە 50 گورزی ئاسمانییان لە حووسییەكان وەشاند.
تاوەکو ئێستا دیارنییە زیانەکان چین، بەڵام بەشێكی زۆر لە بنكەی حووسییەكان كراونەتە ئامانج  و بە دەیان چەكدار كوژراون.
ئەمریكا و بەریتانیا قسەیان هەیە
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە دەریای سووری گورزێكی گەورەمان لە حووسیەكان دا
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: ئەو پێگانە كراونەتە ئامانج كە زۆر گەورەن
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا: ئەگەر حووسییەكان هێرشی دیكە بكەنە سەر كەشتییەكان ڕێگەی دیكە دەگرینەبەر
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: لە كات و ساتی گونجاودا گورزی سەربازییمان لە حووسیەكان دا
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: هێرشەكان زۆر و بەهێز بوون
ڕیشی سووناک، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: لەناو خاكی یەمەن یەكەم گورزمان لە حووسییەكان داوە
یەكێتیی ئەوروپا: سوورین لەسەر دابینكردنی ئاسایش بۆ دەریای سوور
هێرشی بەردەوامی حووسییەكان
لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی گرووپە چەكدارەكان و ئیسرائیل، حووسیەكان شەڕێكیان دژی ئەمریكا، بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور ڕاگەیاندووە.
 ئەمریكا دەڵێت، زیاتر لە 60 جار بە مووشەک و درۆن هێرشكراوەتە سەریان لە دەریای سوور
ئەو كۆمپانیا گەورانەی جیهان كە لەدەریای سوور بازرگانی دەكەن دەڵێن 27 جار هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر كەشتییەكانیان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه