Kurdistan Press - نەتەنیاهوو: لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەین نەتەنیاهوو: لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەتەنیاهوو: لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەین

نیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، ئێران لە پشتی ئەو هێرشە بووە کە لە کەنداو کراوەتە سەرمان، تۆڵە دەکەینەوە و لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەین.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێران بە بەرپرس لە هێرشی سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی لە زەریای عوممان دادەنێت و جەختیکردەوە لەوەی کە ئیسرائیل هەرگیز رێگە نادات ئێران دەستیی بە چەکی ئەتۆمی بگات. ئەو دەڵێت، ئەم کارە بە دڵنیاییەوە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ئێران هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەیە.


هاوکات ئەڤیڤ کۆچاڤی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل، ئێران بە گەورەترین سەرچاوەی هەڕەشە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناودەبات و گوتی، ئێران نەک تەنیا هەڕەشەیەکی ئەتۆمییە بەڵکو هاوکات تیرۆر بە ناوچەکەدا بڵاودەکاتەوە و کردەی تیرۆریستی ئەنجامدەدات. فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل هەروەها ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە خەڵک و پێگەی تایبەت بە سیڤیل دەکاتە ئامانج.

کۆچاڤی گوتیشی، هێزە سەربازییە بەرگریکارەکانی ئیسرائیل رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران و هەروەها هەر مەترسییەکی دیکە دەبنەوە.

رۆژی یەکشەممە 28-2-2021 کەشتی بارهەڵگری (ئێم ڤی هێلیۆس رەی) لەدوای بەڕێکەوتنی لە بەندەری دەمام لە رۆژهەڵاتی سعودیە لەسەر ئاوی کەنداو بەرەو گەرووی هورمز و دواتر گەیشتنی بە زەریای عوممان، لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ناوچەکەوە ناچارکراوە بگەڕێتەوە بۆ بەندەری ئیمارات بۆ ئەنجامدانی پشکنین و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆمبێکی پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە لە چوار شوێنەوە تێکشکاوە.

رۆژنامەیەکی ئێرانی نزیک لە باڵی توندڕەوەکان ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن بەرەی بەرەنگاربوونەوە کردووە (ئێران بەو گرووپانە دەڵێت کە دژی ئیسرائیل لە ناوچەکە دەجەنگن)، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەکە لەلایەن لایەنگرانی ئێرانەوە.

سەرچاوە ئێرانییەکە لەزاری شارەزایانی سەربازییەوە نووسیویەتی، کەشتییە بەئامانجکراوەکەی نێو زەریای عوممان، کەشتییەکی سەربازی سەر بە سوپای ئیسرائیلە و ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و سەربازی تایبەت بە ناوچەی کەنداو و زەریای عوممانی پێسپێردرابوو.

پێشتریش بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەکانی بەردەستی ئیسرائیل بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە لەوانەیە ئێران دەستی لە تەقینەوەکەدا هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه