کارتە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئاشکرابوون، عێراق ھەڵدەوەشێتەوە. ئه‌مریكا چه‌ند كارتێك له دژی عێراق به‌كار ده‌هێنێـت، ئه‌گه‌ر عێراق پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانییان و ناچار بكرێن به خێرایی خاكیی عێراق به‌جێبهێلن.
گه‌ڕی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆتایی هات، میلیشیاكان و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق نزیك له ئێران فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر حكوومه‌تی سودانی بۆ كۆتاییهێنان به هێزه‌كانی ئه‌مریكا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به رۆژنامه‌ی (عه‌ره‌بی جه‌دید)ی راگەیاندووە، به‌غدا ترسی له‌وه هه‌یه ئه‌مریكا دۆسیه‌ی دارایی و ئابووری بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر عێراق به‌كار بهێنێت.
بەپێی راپۆرتەكە، یه‌كێك له‌و كارتانەی له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌مریكایه، داهاتی نه‌وتی عێراق كه ده‌چێته بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا و بوونی لیستێكی نوێی كۆمپانیا و بانكه‌كانی عێراق كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزایان ده‌دات.
شاره‌زایان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كارتانه بەكار ده‌هێنێت له دژی عێراق، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پێ‌داگر بن له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزی سه‌ربازییان له عێراق بكه‌ن.
كارتی ئابووری
بەر‌پرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا، به ڕۆژنامەكەی راگه‌یاندووه، واشنتۆن كۆمه‌ڵێك كارتی گوشارخستنه سه‌ر عێراقی هەیە، لە كاتێكدا كارتی ئابووریی مه‌ترسیدارترین كارته له‌سه‌ر عێراق، له دۆسیه‌ی ئه‌منی و سیاسی له دانوساندن كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، یه‌كێك له كارته‌كان دۆسیه‌ی دۆلاره، كه بە ئابووریی ده‌وڵه‌ته‌وە بەستراوەتەوە، ئه‌مریكا ئه‌وه به‌كار ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر عێراق پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌و سه‌رچاوه‌یە ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا وای ده‌بینێت ئه‌وه كاری ئێرانییه‌كانه.“
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، ئاماژه‌ی به‌وه داوە، سێ دۆسیه‌ی ئابووری هه‌یه وه‌ك گوشارخستنه سه‌ر عێراق به‌كاری ده‌هێنێت، ئه‌وانیش: دۆسیه‌ی نه‌وت و موڵك و ماڵ لەگەڵ دۆلار كە له لای وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئه‌مریكایه.
لەمبارەیەوە جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی، بۆ رۆژنامه‌كە رای گەیاندووە: ”كاریگه‌رترین دۆسیه‌ی ئه‌مریكا له دژی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌كاری بهێنێت، دۆسیه‌ی ئابوورییه، لە نێویدا داهاتی نه‌وت كه رێژه‌ی 94%ی كۆی داهاتی گشتیی عێراق پێكده‌هێنت.
كۆچه‌ر ئه‌وه‌یشی روون كردۆتەوە: ” عێراق ره‌چاوی ئه‌وه ده‌كات كە مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاتەكە هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ئه‌منی و سیاسی و تەنانەت پێكدادانیش له ناوخۆی عێراق.“
له‌ساڵی 2023دا، داهاتی نه‌وت له عێراق، 87.6 ملیار دۆلار بووه و مانگانه به تێكڕا حه‌وت ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووه، زیاتر لە یه‌ك ملیار و 23 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه، لە بەرامبەریشدا له كه‌رتەكانی (ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا، كاره‌با و ئاو)، پێنج هه‌زار پرۆژه له عێراق وه‌ستاون.
مه‌ترسیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و بانكه عێراقییه‌كان
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابووریش لەمبارەیەوە باسی لەوە كردووە: ”ئه‌مریكا چه‌ند رێكارێكی توندی به‌رامبه‌ر به كۆمپانیا و بانكه عێراقییه‌كان گرته‌به‌ر، ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه‌یه هه‌یه كارتی سنوورداكردنی دارایی عێراق، یه‌كێك له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا بیخاته بواری جێبه‌جێكردن، دوورخستنه‌وه‌ی عێراقه له سیسته‌می سوێفت كه 200 ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر ئێران و رووسیا كردوویه‌تی.“
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه ئاماژی به به‌های دینار داوه و ده‌ڵێـت: "ئه‌مریكا به‌های دیناری دابه‌زاند، كاتێك مامه‌ڵه‌ی زۆر به دۆلار ده‌كرا.“
ڕوونیشی كردۆتەوە، سه‌پاندی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بانك و كه‌سیایه‌تییه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه بووه، دۆلار بۆ ئێران رۆیشتووه، هه‌روه‌ها پاراستنی سیسته‌می دارایی ده‌وڵه‌ت بووه له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر. لە كاتێكدا ئه‌مریكا هه‌ستی به‌وه كردووه بۆ عێراق توانای ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی دارایی نییه، بابه‌تی دۆلار یه‌كێكه له‌وانه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆی عێراق، ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات. هەروەك مه‌رسومی ده‌ڵێت، " ئه‌مریكاش وه‌ك كارتێكی به‌هێز به‌كاری ده‌هێنێت.“
وەڵام بدەوه