وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزای به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا سه‌پاند كه كارئاسانی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به چین ده‌كه‌ن. كۆمپانیای ''سێپێهر ئینرجی'' كه كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه، یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی سزا دراوه.
سزای نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر 20 كۆمپانیایه، له كاتێكدا ده‌سه‌پێنرێن كه چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سزا دراوه، سێپێهر ئینرجییه و له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌دا كۆمپانیای CCIC Sngapore سزا دراوه كه ده‌گوترێ یارمه‌تیی كۆمپانیاكه‌ی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانی داوه و به ملیاران دۆلار نه‌وتی بۆ چین گواستووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای پشكنین و چاودێریی ''هوانگدائۆ'' به‌هۆی پاڵپشتیكردن له كۆمپانیای ''سێپێهر ئینرجی" سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. كۆمپانیایه‌كی تر بریتییه له ''كوئینگ دائۆ لینگریش'' كه به‌شێك بووه له‌و تۆڕه‌ی كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ئێرانه‌وه بۆ چین كردووه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێران له فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیكی و درۆنه‌كانیدا خه‌رجی ده‌كات و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی په‌ره پێ ده‌دات. به‌شێك له‌و داهاته‌یشی بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌نێرێت تا له ده‌ریای سووره‌وه سه‌رئێشه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بهێننه كایه‌وه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران پاڵپشتی له تیرۆریزم ده‌كات و ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به چه‌كی پێشكه‌وتووتر بگات، ئه‌مه‌ریكاش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات سه‌رچاوه داراییه‌كانی بپچڕێنێت.
جێی باسه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێران له دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌یه سزاكان له‌سه‌ر سووك بكرێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه ئه‌مه‌ریكا سزاكان له‌سه‌ر ئێرانی قورس‌تر كردووه.
وەڵام بدەوه