Kurdistan Press - ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی دزی و ڕێگریی ڕاگەیاند ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی دزی و ڕێگریی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی دزی و ڕێگریی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی دزی و ڕێگریی ڕاگەیاند.

‏‎لە ڕوونكردنەوەیەكی ئاسایشدا كە ڤیدیۆیەكی تاوانەكانیشی لەگەڵدایە، هاتووە: "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (م ، ح ، خ) و(ج ، ح ، خ) و (د ، م ، س)، کە لەناو شاری هەولێر بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن و ڕێگریکردن لە چەند هاووڵاتییەک هەستاون، کە دووکانی ئاڵوگۆڕی دراویان هەیە."

دەشڵێ: "دوای ئەوەی چاودێریی خاوەن دووکانەکانیان کردووە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە هێرشیان کردووەتە سەریان و ڕێگەیان لێگرتوون و سەرجەم پارەکانیان بردووە، هەروەها هەستاون بە دزینی چەند ئۆتۆمبلێک و بەهەمان ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دزیویانە تابلۆکانیان گۆڕیوە و چەند تاوانیکی تری ڕێگری و دزیکردنیان ئەنجام داوە."

ڕاشیگەیاندووە: "لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست گیراوە بەسەر چەند چەکێکی بێمۆڵەت و ژمارەیەک تابلۆی ئۆتۆمبیلی ساختە و سێ ئۆتۆمبیلی دزراو؛ تۆمەتبارانی ناوهاتوو پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشوتریش دەستگیر کراون و سزای یاسایی دراون. داوا دەکەین هەر هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی لەسەریان هەیە، سەردانمان بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه