جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا، هەڵەیەكی نوێ دەكات و لە مەراسیمێكدا كاتێك زیلینسكی پێشكەش بە ئامادەبووان دەكات دەڵێ ئەمە "ئه‌مه سه‌رۆك پوتنه"
به‌ره‌به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە واشنتۆن كۆتایی هات و له كۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانیی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له‌میانه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی نوێی كرد و ناوی سه‌رۆكی ئۆكراینای بیر چووه‌وه و پێی گوتی"سەرۆك پوتن.
ئەم هەڵەیەی بایدن بە خێرایی كاردانەوە و ناڕەزایی زۆری بەدوادا هات و زۆرێك بە شكستێكی نوێ ناوی دەبەن،ئەمە لە كاتێكدایە كە جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، لەژێر گوشارێكی زۆردایە بۆ کشانەوە لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی بە هۆی نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستیی دەروونی.
بایدن لە کۆبوونەوەکەدا كاتێك رێگای دا كە ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا قسە بكات، گوتی: "ئێستاش ئێرە جێدەهێڵم بۆ سەرۆكی ئۆكراینا، بوێرییەکی زۆری هەیە، بەڕێزان ئەمە سەرۆك پوتنە.
دوای ئه‌و هه‌ڵه‌یه بایدن هه‌وڵ دا راستي بكاته‌وه و گوتی: "بیركردنه‌وه‌ی زۆرم له‌سه‌ر شكستپێهێنانی پوتنه." كه مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر بیر له شكستپێهێنانی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ده‌كاته‌وه بۆیه ئه‌م هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌ی كرد.
وەڵام بدەوه