Kurdistan Press - هۆشدارى ترەمپ دەربارەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاندرا هۆشدارى ترەمپ دەربارەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشدارى ترەمپ دەربارەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاندرا

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هۆشداریی دەدات لەوەی، تا بەر لە 20ـی مانگی داهاتوو بارمتەکان لە غەززە ئازاد نەکرێن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە دۆزەخ.

دووشەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بارمتەکان لە غەززە تا بەر لە 20ـی مانگی داهاتوو ڕزگار نەکرێن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە دۆزەخ، دەشڵێت: بەرپرسانی ئەو تاوانانە  بەشێوەیەکی زۆر توندتر لێیان دەدرێت، لێدانێک لە مێژووی  کۆن و نوێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  نەبووە.

ڕۆژی 05-11-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە چوو و دۆناڵد ترەمپ توانی بەسەر کامالا هاریسی ڕکابەریدا سەربکەوێت، زۆرینەی دەنگەکان بە دەست بهێنێت و دووبارە ببێتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە. 

بڕیارە، 20-01-2025، دۆناڵد ترەمپ، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەست بە کار ببێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه