Kurdistan Press - ئەم وڵاتە ئەوروپیان مافی پەنابەری نادەن بە هاوڵاتیی سوری ئەم وڵاتە ئەوروپیان مافی پەنابەری نادەن بە هاوڵاتیی سوری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم وڵاتە ئەوروپیان مافی پەنابەری نادەن بە هاوڵاتیی سوری

هەریەك لە نەمسا و ئەڵمانیا، پێدانی مافی پەنابەرییان بۆ هاووڵاتییانی سووری ڕاگرت، ئەمەش دوای ئەوەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دیمەشقیان كۆنترۆڵ كرد و ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد كەوت.

وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ڕێكارانەی بۆ پێدانی مافی پەنابەری بۆ هاووڵاتییانی سووری فەراهەم كراوە، دەوەستن و بەرنامەیەكی ڕێكخراویش بۆ گەڕانەوە بۆ سووریا دادەنرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە 100 هەزار سووری لە نەمسا دەژین و هەزارانیان لە چاوەڕوانیی وەرگرتنی مافی پەنابەریدان.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش ڕێوشوێنەكانی پێدانی مافی پەنابەریی بۆ هاووڵاتییانی سووری ڕاگەیاند، ئەمەش تا كاتێك كە ڕێنمایی نوێی بۆ دەردەكرێت.

نزیكەی 800 هەزار هاووڵاتیی سووری لە ئەڵمانیا دەژین زۆربەیان دوای بڕیارەكانی ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا لە 2015 چوونە ئەڵمانیا.

بەپێی نووسینگەی یەكێتیی كۆچ و پەنابەران، 72 هەزار و 420 هاووڵاتیی سووری لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان كردووە، كە بە گەورەترین گرووپی خوازیاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا دادەنرێن و تا ئێستا 47 هەزار و 270 داوایان یەكلا نەكراونەتەوە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕاگەیاندووە كار لەسەر ڕاگرتنی پێدانی مافی پەنابەری بە هاووڵاتییانی سووری دەكەن و لە كاتێكی نزیكدا بڕیار دەدەن، لەلایەكی دیكەوە هەریەك لە دانیمارك و نەرویج و سوید پرۆسەی پشكنین و كاركردنیان لە پێدانی مافی پەنابەری بە سوورییەكان ڕاگرت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه