وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و هۆشداری پێدەدات کە رووبەڕووی دەرئەنجامێکی خراپ دەبێتەوە لە بەرامبەر "هاوکاریکردنی حووسییەکان"، لەکاتێکدا حکومەتی ئەمریکا سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی تاران لەبارەی داهاتووی بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەکەی.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 1ـی ئایار، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی "پەیام بۆ ئێران: ئێمە پشتیوانیی کوشندەی ئێوە بۆ حووسییەکان دەبینین. بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەکەن. ئێوە زۆر باش دەزانن توانای سەربازیی ئەمریکا چییە، ئەوا ئێوە ئاگادار کرانەوە و باجەکەشی دەدەن؛ لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆماندا."
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران تاوەکو ئێستا سێ گەڕی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە، کە عومان نێوەندگیریی تێدا کردووە، ئامانج لێی واژۆکردنی رێککەوتنێکە کە رێگری لە تاران بکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، ئێران ئامانجیەتی سزا ئابوورییەکان کە لەلایەن واشنتنەوە بەسەریدا سەپێندراون، هەڵبگیرێت.
بڕیارە هەردوولا جارێکی دیکە رۆژی شەممەی داهاتوو لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆببنەوە.
دواتر وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پەیامێکی ترەمپی مانگی ئاداری رابردووی لە سۆشیاڵ تروس، پۆست کردووەتەوە کە تێیدا سەرۆکی ئەمریکا نووسیبووی "ئێران بەرپرسیار دەبێت لە هەر هێرشێک حووسییەکان دەیکەنە سەریان."
بەرپرسانی ئێران ئەو تۆمەتانەی واشنتن رەتدەکەنەوە و چەندین جار رایانگەیاندووە کە حوسییەکان سەربەخۆیانە کار دەکەن.
لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە؛ ئەمریکا زیاتر لە هەزار ئامانجی حووسییەکانی بۆردوومان کردووە، ئەمەش لەدوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023وە و رۆژێک لەدوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، دەستیان بە ئامانجکردنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریا سوور کرد.
وەکو حووسییەکان خۆیان دەڵێن، هێرشەکانیان بۆ تۆڵەکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر غەززە.
لە سەرەتای مانگی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی رایگەیاند، "پێموایە ئێمە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەکەین،" بەڵام هەڕەشەی کردەوەی سەربازیی دژی ئێرانیش کرد "لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسییەت."

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه