Kurdistan Press - بەرپرسێکی ئەمریکی: چەند گروپێک دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور بخرێنەوە بەرپرسێکی ئەمریکی: چەند گروپێک دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور بخرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی ئەمریکی: چەند گروپێک دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دوور بخرێنەوە

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق سەبارەت بە "کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک لایەنی ناو هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەردەوامن، هەڵوێستێک کە واشنتن "بە تایبەتی و بە ئاشکرا" جه‌ختی له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كردوه‌ته‌وه‌.

ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کوتلە چەکدارەکان و ڕاستییەکانی پشت ئەو داواکاریانە، ڕایگه‌یاندوه‌، "ئەوە هەڵوێستێکی لەمێژینەی ئەمریکایە، کە نیگەرانه‌ سەبارەت بە هەندێک گروپی چەکداری نزیک لە ئێران له‌ عێراق و ئێمە وەک گروپی تیرۆریستی دەستنیشانمان کردوە و کە لە چوارچێوەی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبیدان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمیشە بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی تایبەتیش وتومانە کە حکومەتی عێراق پێویستی بە هەنگاونان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپانە، ئەوە تەنها لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە، ئێمە پێمانوایە لە بەرژەوەندی عێراقیشدایە، ئەو گروپانە هیچ ڕۆڵێکیان لە پاراستنی ئاسایشی عێراقدا نییە".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامن سەبارەت بەوەی نەک تەنها عێراق بتوانێت هەنگاو بنێت بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و سەروەری، بەڵکو گفتوگۆ ده‌كرێت كه‌ چۆن دەتوانین لەگەڵ هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق بەرەو پێشەوە بچین و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه