وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداری دا بە عێراق و رای گەیاند كە عێراق بە ئەمەریكای گوتووە دەیانەوێ پێوەندییەكی باشیان لەگەڵ ئەمەریكا هەبێ، ئێمە پێمان گوتوون ئەگەر دەتانەوێ پێوەندیتان لەگەڵ ئەمەریكا باش بێت دەبێت ریز لەو ئۆتۆنۆمیە بگرن كە كورد لە عێراق هەیەتی و لەهەمان كاتیشدا ریز لەو كۆمپانیا ئەمەریكیانە بگرن كە لەوێ كار دەكەن.
مارك رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداری ئەوەیشی بە عێراق دا كە پێویستە كاریگەری ئێرانیش لەسەر عێراق كەم بكەنەوە.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوای ئەوە دێت، مەسرور بارزانی چەند رۆژێكە بە بانگهێشتی فەرمی لە ئەمەریكایەو سەرپەرشتی واژووكردنی دوو گرێبەستی كرد لە نێوان حكوومەتی هەرێم و دوو كۆمپانیای ئەمەریكی.
وەڵام بدەوه