وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، ئەمشەو مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان دەکات.
وەزارەتەکە لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 1 و نیو بەکاتی ئەمەریکا و کاتژمێر 8 و نیو بەکاتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە مەسرور بارزانی و شاندێکی یاوەری لە واشنتنن و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگیان ئەنجامداوە.
وەڵام بدەوه