ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ئێران خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و وڵاته پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م ئێران و له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومانه‌وه، ره‌وانه‌ی تاران كراوه. له دوو رۆژی رابردوودا زانیاریی جۆراوجۆر له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
نیویۆرك تایمز هه‌رزوو بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌و پێشنیازه‌دا داوای له ئێران كردووه،پیتاندنی یۆرانیۆم به یه‌كجاری بوه‌ستێنێت و له به‌رانبه‌ردا كۆنسێرسیۆم یان گرووپێكی هاوبه‌ش به به‌شداریی سعوودیه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێت و به‌یه‌كه‌وه وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه به‌رهه‌م بهێنن.
هاوكات باراك راوید هه‌واڵنێری ئه‌كسیۆس له راپۆرتێكدا، به‌شێك له ورده‌كاریی پێشنیازه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی دا، ئه‌و گرووپه‌ی بڕیاره دابمه‌زرێت، له ژێر چاودێریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه درێژه به كار و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات. جگه له‌مه ئه‌گه‌ر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم به ته‌واوی هه‌ڵپه‌سێرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران به فه‌رمی ده‌ناسێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی حوزه‌یران، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئێران به‌مزووانه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌یشی به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی، نه‌رێنییه و ئاماده نییه به داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رازی بێت.
پێشتر كارۆلین لویت گوته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتبووی، ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیارێكی تێروته‌سه‌ل و باشی بۆ ئێران ناردووه و بۆ ئێران زۆر به‌سووده ئه‌گه‌ر قبووڵی بكات.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ئاماژه‌ی دابوو كه به‌مزووانه وه‌ڵامێكی شایسته ده‌ده‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ پێش ناردنی پێشنیازه‌كه گوتبووی، له‌گه‌ڵ ئێران خه‌ریكه به رێككه‌وتن ده‌گه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك هێرش و بۆردمانكردنی ئەو وڵاتە.
وەڵام بدەوه