ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده چۆڵ كرد كه یه‌كێكیان گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایه له سووریا و 500 سه‌ربازی كشانده‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده چۆڵ كرد كه یه‌كێكیان بنكه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عومه‌ره كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایه له سووری.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 18ی ئایاری ڕابردوه‌وه ده‌ستیان به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و دوو بنكه سه‌ربازییه كردووه، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه‌یان له‌م دوو رۆژه‌ی ڕابردوودا خێراتر كردووه له هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربایی كێلگه‌ی عومه‌ر و كارگه‌ی غازی كۆنیكۆ و له شوێنه‌كانیان هێزه‌كانی كۆماندۆی سه‌ر به هه‌سه‌ده جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی (حه‌ده‌س) بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه چۆڵ ده‌كات و 500 سه‌ربازی كشانده‌وه.
وەڵام بدەوه