Kurdistan Press - ترەمپ هەواڵە نەخۆشەکە گەیاندە ئۆکرانیا ترەمپ هەواڵە نەخۆشەکە گەیاندە ئۆکرانیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هەواڵە نەخۆشەکە گەیاندە ئۆکرانیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کردوون، لەوانەش شەڕی ئۆکراینا و پرسی ئەتۆمیی ئێران. هەوڵەکانی ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، هەروەها لە هەوڵیش دایە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس دەڵێت، پووتین پێی گوتوە تۆڵەی هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکراینا بۆ سەر فڕۆکە جەنگییەکانی دەکاتەوە. بۆیە ترەمپ پێی وایە بەم زووانە ئاگربەست و ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا نایەتە دی.  ترەمپ زیاتر دەڵیت، سەبارەت بە ئێران لەگەڵ پووتین قسەی کردووە و پێی وتوە نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. پووتین کۆک بووە و پێشنیازی کردووە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت. ترەمپ هەروەها دەڵێت ئێران لە بڕیاردان لە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە خاوەخاو دەکات، بەڵام دەبێت بەم زووانە بڕیارێکی تەواوی لە بارەوە بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه