به بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، رێگه به ئێرانییه‌كان نادرێت بچنه ئه‌مه‌ریكا و هاوكات وه‌زاره‌تى گه‌نجینه ئه‌مه‌ریكا سزا به سه‌ر 10 كه‌س و 27 دامه‌زراوه ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، سزا به سه‌ر 10 كه‌س و 27 دامه‌زراوه ئێرانى ده‌سه‌پێنێت، چونكه پێوه‌ندییان به گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ئێران هه‌یه. پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌فه‌ركردنى بۆ ئه‌مه‌ریكا له هاووڵاتیانى 12 وڵات قه‌ده‌غه كرد. كه یه‌كێك له‌و وڵاتانه ئێرانه.
سه‌باره‌ت به سزاكانى یه‌كه‌م ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێ، "گومان له‌وه نییه سزاكانى ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران، بۆئه‌وه‌یه هه‌ر هاووڵاتییه‌كى ئێران له مافه سه‌ره‌كییه‌كانى بێبه‌ش بێت" سه‌باره‌ت به قه‌ده‌كردنى سه‌فه‌ریش له ئێرانییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڕیاره‌كه‌ى به "ره‌گه‌زپه‌رستانه" وه‌سف كردووه.
ئێران و ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته پێنج گه‌ڕى دانوستاندنیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران كردووه، به‌ڵام تا ئێسته به هیچ رێككه‌وتنێك نه‌گه‌یشتوون و ئه‌مه‌ریكا له سزادانى ئێرانه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د قالیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پێشنیارى بۆ ئێران ناردووه، به‌ڵام باسى هه‌ڵگرتنى سزاكانى نه‌كردووه.
وەڵام بدەوه