Kurdistan Press - ترەمپ قسەی کۆتایی کرد لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل ترەمپ قسەی کۆتایی کرد لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ قسەی کۆتایی کرد لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ ترووس رایگەیاند: "پێویستە ئێران و ئیسرائیل رێکبکەون و رێکیش دەکەون، هەروەک چۆن وام لە هیندستان و پاکستان کرد رێککەوتن بکەن، لە رێگەی بەکارهێنانی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا و پەنابردنەبەر ژیری و یەکگرتوویی و هۆشیاری بۆ نێو گفتوگۆکان لەگەڵ دوو سەرکردەی نایاب کە توانییان بەخێرایی بڕیار بدەن و شەڕ رابگرن." ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەم زووانە ئاشتیمان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەبێت. ئێستا چەندین پەیوەندی و کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن. من زۆر کار دەکەم، و هەرگیزیش ستایش ناکرێم، بەڵام کێشە نییە، خەڵکەکە تێدەگەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا