ڕاوێژکارێکی پێشووی پێنتاگۆن ئاشکرای دەکات، واشنتن دوو کاتژمێر پێش ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەو وڵاتەی ئاگادار کردووەتەوە.
ڕۆژی 2025-06-22، ئەمریکا بە فڕۆکەی B2 هەریەکە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران 'فۆڕدۆ و ئەسفەهان و نەتەنز'ـی بۆردوومان کرد ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ لە ناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
دۆگلاس ماکگریگۆر، ڕاوێژکاری پێشووی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەمریکا پێش ئەنجامدانی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، دوو کاتژمێر پێشتر ئەو وڵاتەی ئاگادار کردووەتەوە.
لە بەرامبەردا تاران ئێوارەی 2025-06-23، بنکەی سەربازی عودەیدی ئەمریکای لە قەتەر بۆردوومان کرد، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی.
وەڵام بدەوه